پارتی بۆ باڵێكی یه‌كێتی: بڕینی مووچه و دزینی به‌تانكه‌رمان لێ دیاره
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نزیك له باڵی هێرۆ ده‌ڵێت، “پارتی بەدزینی داهاتی نەوت و بڕینی موچەی خەڵک خۆی ناشرین کردوە” سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌پارتیش ده‌ڵێ، بیرتان چوو نه‌وتی كه‌ركوكتان به‌تانكه‌ر برد بۆ ئێران و ملیاران دۆلارتان زیان به كوردستان گه‌یاند؟”.
عه‌تا سه‌راوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکیتی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ره‌خنه له‌سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و پێیوایه پارتی هۆكاری خراپی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وته له كوردستان و نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست خزمه‌تی هاوڵاتیان بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌پارتی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، “داده هێرۆتان به ته‌له‌فۆنێك بۆ حیدر عه‌بادی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، نه‌وتی كه‌ركوكی راگرت و چه‌ند ملیار دۆلارێك زه‌ره‌رتان به حكومه‌تی كوردستان گه‌یاند و سێ ساڵ پێش ئێستاش عادل موراد شتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه و له‌وه‌ش خراپتری به‌سه‌ر كورد هێنا”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، “خۆ ئه‌وه ئێمه نین له‌خۆمانه‌وه قسه‌تان بۆ هه‌ڵبه‌ستین وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن، ئه‌وه باڵێكی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی خۆته له رێگه‌ی به‌یاننامه‌وه ئه‌و نهێنیانه ئاشكرا ده‌كات، وه‌نه‌بێ ئێمه نه‌زانین، ئێمه‌ش بڕینی مووچه و دزینی به‌تانكه‌رمان لێ دیاره”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌و رووقایمیه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یه، له‌لایه‌ك شه‌ریكی حكومه‌تن، له‌لایه‌ك به‌تانكه‌ر نه‌وت ده‌فرۆشن و پاره‌كه‌شی هه‌رته‌نیا بۆ یه‌ك كه‌سه، له‌لایه‌كیتر مووچه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم به پێشمه‌رگه‌شه‌وه بڕی، كه‌چی دێنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كان و بێ ئاره‌ق كردنه‌وه، لێدوان و قسه‌ی زل ده‌كه‌ن”.