مه‌لا به‌ختیار:هیچ شه‌ڕێكی تر روونادات و كێشه‌كان حه‌ل ده‌بن
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایدهگهێنێت” له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی و ئاشكرای جۆراوجۆر كراون.”
(مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی ” ئه‌وه‌ی ده‌یزانم به‌غداد باشتر ئاماده‌یه بۆ دانوستاندن و حكومه‌تی هه‌رێمیش خۆی سازده‌دات بۆ ئه‌و دانووستانانه و شاندی په‌رله‌مانیش سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات”.
مه‌لا به‌ختیار زیاتر نووسیویه‌تی” كه چیكه شهر له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه رونادات و كێشه‌ی ده‌روازه سنوریهكانو گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان، وردتر بیر له چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كرێته‌وه، دوای ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری بودجه‌و موچه‌و ناوچه كێشهلهسهرهكانیش ده‌ستپێده‌كات”.
له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتویه‌تی.” بۆچوونی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه ئه‌وه‌یه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ تێكڕای لایه‌نه‌كان، گفتوگۆی به‌رپرسانه بكات و ته‌گبیری هه‌موان گه‌ڵاڵه بكرێ، په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان، دانیشتن بكات و بۆچونیان، بۆ حكومه‌ت و، شاندی دانوستانكار بنوسێ. پێكه‌وه، به‌ره‌و چاره‌سه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه بڕۆن.