رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه له عه‌بادی و عێراق ده‌كات
رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه له عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنن” كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه عێراق له ماوه‌یه‌كی نزیكدا.”
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به فه‌رمی كۆتاییهاتنی داعشی له عێراق راگه‌یاند، رێکخراوی تیرۆریستی داعش له دژی ئه‌و لێدوانه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاندوه” به‌مزوانه دەگەڕێینه‌وه عێراق و كاری خۆمان ده‌كه‌ین.
داعش له بەیاننامەیەکدا، بەرپرسیارێتیی خۆی راگەیاندووە.” لە کوشتنی عەقید (فازڵ سەبعاوی) بەڕێوەبەری پۆلیسی شەریعە لە شارەدێی زاب لەباشووری کەرکووک و کوڕەکەی.
داعش لە بەشێکی بەیاننامەکەدا، كه رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، رایانگه‌ایندوه.” كه بەمزووانە (ئەبوبەکر بەغدادی) خه‌لیفه‌ی رێكخراوه‌كه به هێزێكی زۆره‌وه دەگەڕێتەوە عێراق.