خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان مرۆڤ تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌كه‌ن

زۆرێك هه‌ن له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئیجگار زۆر به‌كارده‌هێنن بۆ خواردنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكرێت، توێژینه‌وه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات” كه‌ خواردنه‌وه‌گازییه‌كان زۆر مه‌ترسیدارن.”

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌ۆته‌وه‌.” که‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان به‌ ده‌ر نین له‌ زیانگه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵکو زیانی ئه‌وان وه‌ک زیانی جگه‌ره‌ کێشانه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.”

هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌.” که‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ چه‌ند ماده‌یه‌کی زیان به‌خش که‌ خانه‌کانی له‌ش توشی نه‌خۆشی ده‌که‌ن و له‌ هه‌مان کاتتدا ئامێری به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان لاواز ده‌که‌ن، جگه‌ له‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کری تیایه‌ که‌ ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و توش بوون به‌ شه‌کره‌.”

Back to top button