ئه‌مڕۆ…كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پرسێكی گرنگ یه‌كلاده‌كرێته‌وه
ئەنجومەنی کۆمسیارانی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی تاوتوێ و دیاریکردنی کات و ڕۆژی ھەڵبژاردنەکان،كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن.”
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه کاتژمێر 10ی بەیانی، ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆده‌بنه‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ھەڵبژاردنەکان و دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن باس دەکرێن کە ئێستا بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، کۆمسیۆن تاڕادەیەک ئامادەکاریی باشی کردووە لە دەرکردنی ڕێکار و پەیڕەوی تۆماری دەنگدەران و کاتی خۆی بەمەبەستی پاکردنەوەی ناوی ھەڵە و مردووەکان، نووسراوی تایبەت بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کراوە، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كات و ساتێكی نزیك به ئهنجامبگهێندرێت، كه داخوازی هه‌موو لایه‌كه و كۆتایی دێنێت به كێشمه كێشه‌كانی كوردستان.