پەكەكە ترسی لە پەیامی ئۆجەڵان هەیە

خواكوڕك
ئەمرۆ حكومەتی توركیا رایگەیاند كە رێگا هەیە بۆ كەسوكاری رێبەری زیندانی كراوەی پەكەكە بۆ ئەوەی سەردانی ئۆجەڵان بكەن.
رۆژی شەممە 10ـی ئەیلوولی 2016، وەزارەتی دادی تورکیا رایگەیاند، کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕیاریان داوە رێگا بە کەسوکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بدەن سەردانی بکەن.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، سەردانی كەس و كاری ئۆجەڵان و ناردنی هەر پەیامێك لەلایان ئۆجەڵانەوە،  مەترسی لەسەر سەركردایەتی پەكەكە دروست دەكات، چونكە وا چاوەروان دەكرێت ئۆجەڵان هەڵوێستی تووندی خۆی بەرامبەر بە سەركرایەتی قەندیل رابگەێنێت.
 
هەڤاڵ هاوار رۆژهەڵاتی فەرماندەیەكی پەكەكە بەخواكوڕكی راگەیاند، پەیامی رەخنەداینی ئۆجەڵان ئاساییە و هیچ كەسێك لە رەخنەداینی ئۆجەلان ناترسێت، بەڵام ئەگەر هەیە ئۆجەڵان رەخنە لە سەرۆكایەتی كۆنسە بگرێت و ئەمەش سروشتێكی ئاسای ناو پەكەكەیە.
 
 رۆژهەڵاتی پێشی وایە ناكۆكی هەبووە لەنێوان ئۆجەڵان و سەرۆكایەتی كۆما جڤاكی كوردستان بەڵام ناكۆكیەكە تەنها ناكۆكی جیاوازی قەندیل بووە لە بۆچوونی ئۆجەڵان.
Back to top button