چاره‌سه‌رێكی پێویست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێن (زه‌خت)یان به‌رزه
زۆرێك له مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ده‌ست به‌رزی په‌ستانی خوێنیان واتا (زه‌خت) دناڵێنن و كه‌میشیان هه‌یه داد و بێ دادیان نه‌بێ به‌ده‌ستیه‌وه، بۆ ئه‌مه‌به‌سته پزیشكه‌كان رێنمایی ده‌ده‌ن كه ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامینی (سی) تێدایه زۆر به‌كاربهێندرێت و خورێت.”
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه.” که خواردنی ئه‌و مادانه‌ی که ده‌وله‌مه‌ندن به ماده‌ی ڤیتامین “سی ” ئه‌وا ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی یاخود نزم کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌دا.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه.” ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یه‌کێکه له توێژینه‌وه هه‌ره گه‌وره‌کانی پزیشکی که هه‌ڵساوه به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجامی زیاتر له 29 توێژینه‌وه‌ی پزیشکی لکه گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خواردنی ئه‌و مادانه‌ی یاخود خۆراکانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین “سی ” هاوسه‌نگی له‌ش دروست ده‌کات و له‌هه‌مان کاتتدا مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له توش بوون به په‌ستانی خوین و که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.