مەرگ بۆ ڕۆحانی و خامنەیی دروشمی خۆپیشاندەرانی ئێرانە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هەزاران هاوڵاتی ئێرانی لە شاری مەشهەد دژی بێکاری و هەژاری و زۆری گەندەڵی لە جومگەکانی حکومەت ڕژانە سەر شەقام و دروشمەکانی بڕۆخێ دیکتاتۆرو مەرگ بۆ ڕۆحانی و خامنەییان دەوتەوە.
جگە لەوە دروشمی نەخێر بۆ بەهەردانی داهات و نا بۆ پشتگیری حزبوڵاو ئەسەد دەوترانەوەو هێزە ئەمنیەکانیش بەدەیان هاوڵاتیان دەستگیر کردووە.
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی خاوەنی ئابوریەکی بەهێزە بەهۆی بوونی سەرچاوەی نەوت،بەڵام گەندەڵی و هاوکاری گروپە شیعیەکان و سپی کردنەوەی پارە لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە وای لەو وڵاتە کردووە کە زۆرترین ڕێژەی بێکاری و هەژاری تێدایە.
لێدەری ڤیدیۆ
00:00
00:00