هاوکێشەکە زۆر ئاسانە بۆشیکارکردن
نیازحاجی
بۆ دەڵێم کورد دەگەرێتەوە پێش قۆناغی ۱٦ی ئۆکتۆبەر ؟
یەکەم /
صەندوقی دراوی نێودەوڵەتی بریاری داوە کە هیچ قەرزێک نەداتە عێراق تا بەغدا سزاکانی لەسەر کورستان هەڵنەگرێت .
دووەم /
فەڕەنساو ئەلمانیا کە نوێنەرایەتی و سەرکردایەتی یەکێتی ئەوروپا دەکەن بە راشکاوی بە حەیدەر عەبادیان گوتووە دەبێ دەست بەگفتوگۆبکات لەگەڵ کوردستان لەسەر بنەمای دەستور و مەرجەکانی بەلاوە بن .
سێیەم /
ئەمەریکا و فەرەنسا و ئەلمانیا چەندین جار رایانگەیاندووە کە ئەوان پشتگیری لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز دەکەن و تەنها جێی ناهێڵن .
چوارەم /
دوای ئەوەی عێراقیش دەنگیدا لەدژی پرۆژە یاساکەی ئەمەریکا بۆ بەپایتەخت ناساندنی قودس لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ، تڕەمب ئەوەی راگەیاند کە ئەو وڵاتانەی دەنگیان لە دژی ئەو پرۆژەیاسایە داوە لە هاوکاریەکانی ئەمەریکا بێبەش دەبن ، ئەمە بەو مانایە دێت کە عێراقیش بێ بەش دەبێ لە هاوکاریە سەربازی و دارایی و لۆجستیەکانی ئەمەریکا !
پێنجەم /
دوای ئەوەی بەریتانیا توانی بەهۆی خیانەتی ۱٦٦ی ئۆکتۆبەرەوە نەوتی کەرکوک لە (رۆزنەفت) وەربگرێتەوە بیداتەوە بە (بی پی)، بەڵام بە هۆی کێشەی ئەمنی و تەکنیکی هیچ سودێکی لە نەوتەکە نەبینیوە و عێراقیش سەرکەوتوو نەبوو لە دەستبەسەرداگرتنی دەروازەی فیشخابوور ، لە دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەوەی سودمەند بووە تەنها ئێران بووە ، بۆیە بەریتانیا ناچارە لەگەڵ رۆزنەفەت و حکومەتی هەرێم جۆرێکی تر لە رێککەوتن ئەنجام بدات .
شەشەم /
بەهۆی هەڵوێستە دوژمنداریەکانی عەبادی بەرامبەر گەلی کورستان و هەوڵدان بۆ تێکدانی قەوارە سیاسیەکەی ، ئەگەری هاوپەیمانی کورد و عەبادی بۆ دوبارە دستنیشانکردنەوەی وەک سەرۆک وەزیران لە مەحاڵ نزیک بوەتەوە ، کوردیش بەبێ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچەکانی تر زەحمەتە بچێتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە ، ئەمە وادەکات ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەگەرێکی لاواز بێت ، ئەگەر ئەوە روبدات هەڵبژاردن رونەدات ئەوا هیچ زەرور و پێویست نابێ ئەمەریکا چیتر کورد بکاتە قوربانی دوبارە دانانەوەی حەیدەر عەبادی .
حەوتەم /
رزنەفت سورە لەسەر دەستبەردار نەبوونی لە نەوتی کەرکوک .
هەشتەم /
حەیدەر عەبادی نەیتوانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە ، وە ناتوانێ هیچ چاکسازیەیش ئەنجام بدات ، هەروەها ناتوانێ رێگریش بێ لە بەشداری کردنی حەشدی شەعبی لە هەڵبژاردنەکان .
نۆیەم /
دوای ئەو هەموو گوشارەی لەسەر عەبادی هەیە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان ، هەروەها دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم هیچ بیانوێکی بۆ حکومەتی بەغدا نەهێشتۆتەوە بۆ دەستپێنەکردنی گفتوگۆ ، دەرکەوت کە عەبادی راستگۆ نیە لە بەڵێنەکانی و لە سزاکانی بەردەوامەو کات دەکوژێت ، هەروەها دوای ئەوەی نەیتوانی دۆخی ئاڵۆزی سلێمانی بقۆزێتەوە بۆ چۆکدادان بە هەرێم ، دوای ئەوانە ، ئەو قەناعەتە لای ئەمەریکا و فەرەنسا و ئەوروپا دروست بووە کە دەبێ ئەو دۆخەی ئێستا بۆ کوردستان دروست بووە دەبێ کۆتایی پێ بێ.
تێبینی ::
قارەمانێتی و بەرگری پێشمەرگە لە پردێ و سحێڵا تەواوی هاوکێشەکانی گۆڕی ، بۆ لەمەودوا ئەنجامەکانی دەبینین .