پۆتین:لە سوریا دەمێنینەوە

 
ڤلادێمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لە میانەی وتارێکی لە کۆشکی کرملن ئاماژەی بە مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی کرد لە سوریا و دڵنیایی دا لەوەی کە سوپای وڵاتەکەی لەو وڵاتە لەچەند بنکەیەک دەمێنێتەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی ڕوسیا.
 
پۆتن ڕایگەیاند کە ٤٨ هەزار سەربازی ڕووسی بەشداری جەنگیان لە سوریا کردووەو هێزەکانیشیان لە بەندەری تەڕتوس و بنکەی حەمیمیم بە بەردەوامی دەمێننەوە چونکە ستراتیژی وڵات ئەوە دەخوازێت.
 
ئەو وتانەی پۆتن لە میانەی بەخشینی پلەی سەربازی بە چەند ئەفسەرو پلەدارێک هاتن کە لە جەنگی سوریا ڕۆڵی دیاریان گێڕاوە.
Back to top button