جارێكی تر شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بوه دیمه‌نی كۆمیدیایی میدیاكانی كوردستان
شاناز ئبراهیم ئه‌حمه‌د، كه ماوه‌یه‌كه له میدیاكانی له‌ژێر ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی دا ده‌ستی داوه‌ته قه‌ڵه‌م، بۆ خۆ حه‌شاردانه له‌و ماڵ و ملكهی كه به‌دزی ده‌ستی كه‌وتووه، كه زیاتر به چوار ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، نووسه‌رێكی یه‌كێتی وه‌ڵامی تووندی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌داته‌وه و رایدهگهێنێت” شاناز سه‌رباری ئه‌و هه‌موو دزیه، كه‌چی مووچه‌ی خانەنشینیی نایاسایی وەردەگرێت، باسی گەندەڵیش دەکات.
فه‌رید زامدار كه نووسه‌رێكی یه‌كێتیه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”هەندێک کەس لە هەرێمی کوردستاندا قسە و کرداریان بە تەواوی لە یەکتر جیاوازە، ده‌شلێـ”باشە ئەگەر ئەم حکوومەتە ئەوەندە خراپە، بۆچی مانگانە بەپلەی عەمید پارەی خانەنشینی وەردەگرن؟ مەگەر منداڵی فەقیر و ھەژار و کوڕی ھەژار نەچووە شاخ و بەرگری لە کوردستان نەکرد؟ تائێستاش مووچەی پێشمەرگایەتی پێ ڕەوا نابینرێت، خێرە تۆ خۆت و گرووپەکەت دەچنە بەغدا و داوای بڕینی پارەی خەڵکی کوردستان دەکەن؟ خۆشیان پارەی خانەنشینی پلەدار وەردەگرن و ده‌شلێ”پارەی نەوتە دزراوەکەی کەرکووک بۆ کوێ دەڕوات؟ کێ لێی بەرپرسە؟ دەی ئەو پارەی لەو نەوتە دەڕوات، ئەگەر برابەشی ناکرێت، بۆچی بەشێکی نادرێت بە ھاووڵاتییانی کوردستان”.
شایانی باسه پێشتر باڵی به‌رهه‌م ساڵح هێرشی تووندیان كرده سه‌ر شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ندین به‌ڵگه و دیكۆمێنتی مولكو ماڵی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیان ئاشكرا كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئارتی، پێشتر زه‌ویه‌كی سه‌دان ملیۆن دۆلاریان له‌سلێمانی ئاشكرا كرد كه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستی به‌سه‌ر داگرتووه، جگه له‌وه‌ش مووچه‌ی 404 ژنه خانه‌نشینه پله تایبه‌ته‌كانی یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت به پله‌ی عه‌مید، له‌ئێستاشدا له‌ناو میدیاكاندا گوایه دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر وتار و نووسینێك له‌و باره‌یه‌وه، ده‌بێته دیمه‌نی كۆمیدیایی ناو خه‌ڵك و چاڵاكوانه‌كان، رسمی هه‌ژاره‌كان داده‌نێن ده‌لێن شانازخان پێی وایه ئه‌مانه فیرعه‌ونه‌كانی كوردستان و گه‌نده‌ڵه‌كانی كوردستانن”.