هه‌ره‌شه‌ى كوشتن له رۆژنامه‌نووسێك ده‌كرێت
ماوه‌یه‌ك چه‌ند گروپێكی ده‌رچوو له یاسا هه‌ره‌شه له رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری تورکیاناسی و ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان (شوان تاڤینگ) ده‌كه‌ن، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش ده‌لێـ” بەهۆی بەدواداچوونە ڕۆژنامەوانییەکانی بووه لە بارەی “باندەکانی لەشفرۆشی و بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌لێـ” له 25ی دێسه‌مبه‌ری 2017 له‌رێگای ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو، یه‌كه‌مین هه‌ره‌شه‌یان لێكردم، هه‌روه‌ها ده‌لێ هه‌ر له‌م رۆژه چه‌ندجارێك هه‌ره‌شه و سووكایه‌تی و جنێوم پێدراوه، بەڵام ئێستا ژیانم لەژێر هەڕەشەی کوشتن دایە و خۆی و ماڵ و منداڵم حەشار داوە”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رێكخراوه‌كانی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان پێیانوایه خوێنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له ئه‌ستۆی ده‌زگه ئه‌منیه‌كان دایه، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ژیان و کەڕامەتی ئەم ڕۆژنامەنووسە ئازادە پێویستی بە پاراستنە”.
رۆژنامه‌نووسی هه‌ره‌شه‌لێكراو په‌یوه‌سته به‌و مژاره ده‌لێت” بەهۆی بەدواداچوونە رۆژنامەوانییەکانی گروپێکی چەکدار کە خۆیان لە سەرووی یاسا و ڕێساکانەوە دەبینن، بە ئاشکرا و بێ باکانە هەڕەشەی زمان بڕین و پاکتاوی جەستەیی لە دەنگە دلێر و ئازادەکان دەکەن، ئەمەش ئازادی مەدەنی و ڕۆژنامەگەری لە کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بەم بۆنەیەوە ناوبراو داوای لە لایەنە پەیوەنددارەکان و حکومەت کرد پێشێلکارانی یاسا و ئەو کەسانە بە توندی سزا بدەن کە دەیانەوێ ژیان و کەڕامەتی رۆژنامەنووسان لەکەدار بکەن و پانتاییەکانی ئازادی لە کوردستان بچووک بکەنەوە، بەجۆرێک ئەو کەسانە تا ئەو ڕادەیە بێباک بن کە تەوهین و چاو سوورکردنەوە و هەڕەشەی کوشتن لە دژی رۆژنامەنووسانی ئازاد بەکاربهێنن”.