مه‌لا به‌ختیار: زۆر هه‌وڵمدا یه‌كێتی نه‌گات به‌م دۆخه‌ به‌ڵام ده‌ركه‌وت پیلانگێران له‌ ئێراده‌ی یه‌كێتی به‌هێزترن

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 28ی 12ی 2017 به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی پۆستێكی كورتی له‌ژێر ناونیشانی “دامرکانەوەی خۆپیشاندان‌و نەبونی بڕیار” کردووە و نووسیوەیەتی: “دەرکەوت کە خۆپیشاندانەکان جارێ دامرکانەوە، دەریشکەوتووە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەرەیەک بۆ ھەڵبژاردن ‌و ئەگەری تریش، دروست دەکەن، لەناو یەکێتی ‌و ھەندێکیش لەدەرەوە، قەوارەی رەسمی لە بەغداد پەسەند کرا”.

هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ده‌شنووسێـ”یەکەم، حکوومەت بۆ ئەوەی ھۆکارەکانی خۆپیشاندانەکان، چارەسەر بکات چی دەکات، وەڵام جارێ نییە، دووەم، دەیان ملیۆن دۆلار زیان گەیەندراوەتە دەزگا، بارەگا و شوێنە خزمەتگوزارییەکان، ئایا حکوومەت لەم کێشەیە دەکۆڵێتەوە، یان نا؟ جارێ دیار نییە، ئاماژەی بەوەش داوە، کە لەبەرامبەر بەرەی ئۆپۆزسیۆندا، کە ئامانجەکانیان ئاشکرایە، یەکێتی ‌و ھێزەکانی تر چی دەکەن؟ جارێ دیار نییە، سێ ساڵە، ئیرادەی بڕیاردانی ناو یەکێتی ئیفلیج دەکرێ، ئەویش بە نەخشەی جۆراوجۆر، ئایا ئەوانەی دەستیان بە کڵاوەکانیانەوە ھەتا ئێستا گرتبوو، تێگەیشتوون، کڵاوەکانیشیان با دەیبات؟.

هه‌روه‌ها له‌ كۆتایی دا ده‌شنووسێـ”خۆم وەڵامەکان دەزانم، ھەوڵی زۆریشم دا ھەڵپەرست و میرەکانی سیاسەت، نەیگەیەننە ئەم دۆخە، بەڵام دەرکەوت بنەماکانی ھەڵپەرست ‌و پیلانگێڕان، بەھێزتر بوو لەئیرادەی یەکێتی، تەنھا بۆ مێژوو پرسیارەکان دەکەم”.

Back to top button