رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان دیاری كرا

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خوڵی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كرا”.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، 28ی 12ی 2017 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و کۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، وادەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوو لا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە نێوان 1 تا 15ـی 4/2018 هەڵبژاردنی گشتیی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێ.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ کۆمیسیۆن داوای 32 تا 35 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کردووە له‌ هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌زامه‌ندی پێشانداوه‌”.

Back to top button