مالیكی عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه‌ ده‌بات

له‌ ئێستادا حزبی ده‌عوا كه‌ مالیكی ئه‌مینداریه‌تی له‌ خه‌ونی تێكدانی ته‌وافقی سیاسیه‌ له‌ عێراق و هه‌نگاو ده‌نێت بۆ زۆرینه‌ی دیكتاتۆریه‌ت له‌ عێراق ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌دیل بۆ ته‌وافقی سیاسی خراته‌وه‌و روو، له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌بدولسه‌ڵام مالیكی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌لێـ”ئیئتیلافه‌كه‌یان كار بۆئه‌وه‌ ده‌كات، به‌ لیستی جیاواز له‌ كوتله‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا بكه‌ن و جه‌ختی كرده‌وه‌، ئامانجی ئه‌وان بۆ ئه‌مجاره‌ زۆرینه‌ی سیاسییه‌ له‌ عێراقدا”.
قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌ر به‌ مالیكی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا هاتوو كه‌ ده‌لێـ”زۆرینه‌ی سیاسی بووه‌ته‌ یه‌كه‌م بژارده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌زموونه‌كانی رابردوومان كه‌ خۆی له‌ ته‌وافوقدا ده‌بینییه‌وه و جگه‌ له‌ داعش و ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراو و دزین و به‌هه‌ده‌ردانی ملیاره‌ها دۆلار و سه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، هیچمان لێ به‌ده‌ست نه‌هێنا”، هه‌وره‌ها گوتی “ته‌وافوق زمانی كه‌سانی بێهێزه‌ كه‌ دڵنیان ئه‌گه‌ر ته‌وافوق نه‌كه‌ن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن و هیچ ده‌رفه‌تێكیان بۆ دزین و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تی ده‌وڵه‌ت نامێنێته‌وه‌، روونیشیكرده‌وه‌ “مه‌به‌ست له‌ زۆرینه‌ی سیاسی ته‌نها پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو نییه‌ وه‌ك له‌ ده‌هۆڵه‌كانی ته‌وافوقه‌وه‌ ده‌بیسترێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌ زۆرینه‌ی سیاسی، دیدێكی نیشتیمانییه‌ و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوو كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی كێك دیاریكرابوو”. هه‌وه‌رها گوتی “به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆیدا تاكه‌ بژارده‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك و رێگه‌ به‌هیچ پێشێلكاری و هه‌وڵی به‌لاڕێدابردن و درووستكردنی بۆشایی سیاسی و حكومه‌تی فریاگوزاری ناده‌ین، كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانیان جه‌ماوه‌ری خۆیان له‌ده‌ستداوه سوودی لێ ببینن‌”.
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتیشی” ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌ركردایه‌تی نوری مالكی پلانی بۆ قۆناغی داهاتوو داڕشتووه‌ و، ئیئتیلافه‌كه‌یان له‌سه‌ر دیدگایه‌كی جێگیر بونیات ده‌نێنه‌وه‌، كه‌ بنچینه‌كه‌ی بریتیبێت له‌ ره‌هه‌ندی نیشتیمانی نه‌ك پێكهاته‌یی و، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌ی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات، دوور له‌ پشكپشكێنه‌ی حزبی”. هه‌وه‌رها گوتی “ئیئتیلافه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ كوتله‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات”.
 
Back to top button