حكومەتی ھەرێم وەڵامی عەبادی دەداتەوە

 

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند داتا و زانیاری لەبارەی نەوتی و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان خستەڕوو، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بە ژمارە وەڵامی عەبادی دەدەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا چەند داتا و ئامارێكی لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان خستەڕوو، بەڵام داتاكانی پشتییان بەزانیاری تەواو نەبەستووە، بۆیەش لیژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانم راسپاردووە، بۆ ئەو پرسە. ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ژمارە وەڵامی قسەكانی عەبادی دەداتەوە”.

Back to top button