نووسەرێكی یەكێتی بۆ شاناز ئیبراهیم: پارەی نەوتە دزراوەكەی كەركووك بۆ كوێ دەڕوات؟

 

دوای ئەوەی كەركووك لە لایەن سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر داگیركردا, لە ئێستادا نەوتی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و گرووپەكەی یەكێتی تالان فرۆش دەكرێت بە ئێران, ئەمەش كاردانەوەو ناڕازی بوونی كوردستانیانی لێكەوتۆتەوە بە جۆرێك نوسەران و رۆژنامەنوسان لە رێگای نوسینەكانیان رەخنە لەو سیاسەتەی یەكێتی دەگرێت كە دژ بە خواستە باڵاكانی كوردستانە, نوسەرێكیش لە وتایرێكدا بە توندی وەڵامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی ڕێكخستنەكانی دەرەوەی یەكێتی دایەوە و ئاشكرای كرد، لە كاتێكدا مووچەی خانەنشینیی نایاسایی وەردەگرێت، باسی گەندەڵیش دەكات.

فەرید زامدار، نوسەر رایگەیاند: ”هەندێك كەس لە هەرێمی كوردستاندا قسە و كرداریان بە تەواوی لە یەكتر جیاوازە“.
نموونەشی بە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد هێنایەوە كە ڕۆژانە ”لەسەرەوە تا خوارەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دادەشۆرێ“. بۆیە پرسیاری ئەوەی كرد: ”باشە ئەگەر ئەم حكوومەتە ئەوەندە خراپە، بۆچی مانگانە بەپلەی عەمید پارەی خانەنشینی وەردەگرن؟ مەگەر منداڵی فەقیر و ھەژار و كوڕی ھەژار نەچووە شاخ و بەرگری لە كوردستان نەكرد؟ تائێستاش مووچەی پێشمەرگایەتی پێ ڕەوا نابینرێت، خێرە تۆ خۆت و گرووپەكەت دەچنە بەغدا و داوای بڕینی پارەی خەڵكی كوردستان دەكەن؟ خۆشیان پارەی خانەنشینی پلەدار وەردەگرن”.

زامدار پرسیاری ئەوەشی لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كرد: “پارەی نەوتە دزراوەكەی كەركووك بۆ كوێ دەڕوات؟ كێ لێی بەرپرسە؟ دەی ئەو پارەی لەو نەوتە دەڕوات، ئەگەر برابەشی ناكرێت، بۆچی بەشێكی نادرێت بە ھاووڵاتییانی كوردستان؟”.

 

Back to top button