بارزانی و ئەیلول ، شکۆی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت .
بهمن کاکە عەبدوڵا
ئەمڕۆ ٥٥ ساڵ بەسەر شۆڕشی ئەیلول ، مەزن تێدەپەڕێت ،ئەوەی ئەم شۆڕشە لە شۆڕشەکانی تری کوردو ناوچەکە جیادەکاتەوه.
لە ۱۱ی ئەیلولی ساڵی ١٩٦١ز شۆڕشی کوردان لە باشوری کوردستان بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ مستەفا بارزانی ، هەڵگیرسا بەناوی شۆڕشی مەزنی ئەیلول. جیاوازی ئەم شۆڕشە لەگەڵ ئەوانی تر ؟
۱- درێژترین شۆڕشی کوردە لەمێژووی هەرچوارپارچەی کوردستان ، لە ساڵی ١٩٦١-١٩٧٥ز.
۲- یەکەمین و تاکە شۆڕشی کوردە لە هەرچوارپارچەی کوردستان کەسەرتاسەری کوردستانی باشووری گرتەوە لەزاخۆ تا مەندەلی.
۳- تاکەشۆڕشی کوردە لە مێژووی هەرچوار پارچەی کوردستان کەسەرجەم هۆزو تیرەو دیالیکتو پێکهاتەکانی کوردستان بەموسلمان و مەسیحی و یەزیدی و کاکەی لەژێر سەرکردایەتی یەک سەرکردەو یەک حزب و یەک ئاڵا کۆبکاتەوه.
٤- یەکەمین و تاکە شۆڕشی کوردە کە سێ جار حکومەتی عێراقی لەسێ زەمەنی جیاواز ناچار بەدانوستان بکات ، و دوو سەرۆک کۆماری عێراق ناچاربکات بۆگفتو گۆ بێنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش.
۵- تاکە شۆڕش و یەکەمین شۆڕشی کوردە سەرۆکەکەی بۆیەکجاریش ئامادە نەبوو بچیتە پایتەختی دەوڵەت.
٦- یەکەمین و تاکەشۆڕشی کوردو ناوچەکەیە لەماوەی ١٤ ساڵی شۆڕش بۆیەکجاریش پەنای نەبردە بەر کاری تیرۆرستی و تێکدانی موڵکی گشتی لە کاتێکدا خودی سەرۆک مستەفا بارزانی و ئدریس بارزانی کوڕی لە دوو هەوڵی تیرۆرستی بەرنامە بۆ داڕێژراوی حکومەتی عێراق بە موعجیزە ڕزگاریان بوو.
۷- تاکە شۆڕشی کوردو ناوچەکەیه سەرەڕای سەرقاڵی بەبەرەکانی شەڕ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی کردووەو قوتابخانەو زانکۆی بەڕێوەبردوە.
۸- تاکە شۆڕشی کوردە سەرە ڕای دووجار ئینشقاق و خیانەت کردن لەناوی دا بەڵام هەربە بەهێزی مایەوەو شکستی نەهێنا.
۹- یەکەمین و تاکە شۆڕشی کوردە لە مێژووی هەرچوار پارچەی کوردستان کەتوانی یەکەمین دەسکەوتی نەتەوەیی بەدەست بهێنی بەفەرمی و بەدان پیانانی یەکێک لەحکومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان کە بریتی بوو لە بەیان نامەی ۱۱ی ئازاری ساڵی ۱۹۷۰ و بەدەست هێنانی ئۆتۆنۆمی بۆباشووری کوردستان.
۱۰- یەکەمین و تاکە شۆڕشی کورده کەبە خیانەتی ناوخۆیی شکستی نەهێناوە بەڵکو بەگەورەترین گەلە کۆمەیی نێو دەوڵەتی لەجەزائیر شکستی پێ هێنرا ، کەبریتی بو لەگەلەکۆمەکی جەزائیر لە ١٩٧٥/٣/٦ ، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هنری کیسنجەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو ڕەزامەندی سۆڤێت و بەشداری سعودیە و ئوردن و تورکیاو سوریاو جەزائیر و ئێران و عێراق.
سەرەرای ئەمانەش مام جلال دەڵێ ؛ بارزانی و شۆڕشەکەی کوردیان بەدونیا ناساند.
سڵاو لە ڕوحی پاکی بارزانی باوکی ڕوحی و سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی ئەیلول و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان.