چه‌ند پرسیارێك بۆ سۆران عومه‌ر
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكان و ئه‌وانه‌ی ده‌بیندرێن، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی زۆرترین پێشێلكارییان به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانی كورد له كه‌ركووك و به تایبه‌تی له خورماتوو و ناوچه داگیركراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌نجامداوه. به‌ڵام كورد نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست قه‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كان به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ كورد و هه‌میش بۆ قوربانیانی ئه‌و ناوچانه خراپه و رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ پێشێلكاری زیاتریش.
به‌داخه‌وه ئه‌و پرسه وه‌ك پێویست قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، جگه له میدیا و حكوومه‌تی هه‌رێم، پێویست بوو، لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان كه سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه، زۆرترین راپۆرت و لێدوانی هه‌بایه و ته‌نانه‌ت سكالای یاساییش له دادگه‌كانی عێراق و نێوده‌وڵه‌تی تۆمار بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من سه‌رنجم داوه به‌ڕاستی هیچ چالاكییه‌كی نییه و ئه‌مه‌ش زیان به‌و كه‌یسه ده‌گه‌یه‌نێت كه له چه‌ندین رووه‌وه ده‌كرێت وه‌ك جینۆساید ناوی بهێندرێت.
ئه‌م پۆسته ره‌خنه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكات و وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت و به ناوی په‌رله‌مانه‌وه زۆرترین چالاكی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه هه‌بێت، به‌ڵام كه نیه‌تی به‌ڕاستی پێویسته هه‌مووان لێیی بپرسین بۆچی هه‌ڵوێستی نییه؟ ئایا ئه‌وه‌ی له خورماتوو و ناوچه داگیركراوه‌كان رووده‌دات پێشێلكارین نین؟ ئایا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد له گونده‌كانی نزیك سه‌رگه‌ڕان پێشێلكاری نین؟ ئایا ئاواره‌بوونی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه پێشێلكاری نین؟ ئایا پێویست نه‌بوو وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، وه‌ڵامی راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بداته‌وه كه قه‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی خورماتوویان زۆر بچووككردووهتهوه؟ ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری دیكه‌ش بۆ سۆران عومه‌ر هه‌ن و پێویسته وه‌ڵامی بۆیان هه‌بێت.
به‌ڕاستی ئه‌و پرسیارانه لای من دروستبوونه و پێویستم به وه‌ڵامێكی واقیعی هه‌یه، نه‌ك موزایه‌ده و ناڕاستی، هاوكات ته‌شهیركردن و جنێودان هیچ سوودێك به‌و بابه‌ته ناگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا وه‌ڵامی نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه پرسیاره‌كانی من ده‌بنه وتاری توندی ره‌خنه‌یی، ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه كه ناكرێت پرسێكی ئاوا مه‌ترسیدار بێده‌نگی لێ بكرێت.