بڕیاری داخستنی فڕۆكەخانەكان لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی بەغدا نییە

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەكردنی فڕین لە فڕۆكەخانەكانی كورردستان بۆ ماوەی دوومانگ درێژكردەوە بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت, دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ئەو بڕیارەی نەداوە، بەڵكو عەبادی بڕیارەكەی دەركردووە و هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە كە پرسی داخستنی فڕۆكەخانەكان بووەتە پرسێكی سیاسی.

تەلار فایەق بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر رایدەگەیەنێت:” پرسی داخستنی فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان وادیارە وەك چیرۆكی ھەزارو یەك شەوە كۆتایی نایە, هەرچەندە چاوەڕوان دەكرا لە 29ی 12 فڕۆكەخانەكان بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەكاندا بكرێتەوە, بەڵام بڕیاری قەدەغەكردنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە هەر دوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بۆ دوو مانگی دیكە درێژكرایەوە.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، تەلار فایەق گوتیشی:” درێژكردنەوەی بڕیارەكەی حەیدەر عەبادی دەربارەی فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان پشتراستكردەوەو دەڵێت بڕیارەكە لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی بەغدا نییە، بەڵكو سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەم بڕیارەی داوە.

Back to top button