سوپای ئەسەد حەفتا هەزار بەرمیل تێنتی لە جەنگدا بەکارهێناوە

تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای ئەسەد حەفتا هەزار بەرمیل تی ئێن تی لە دژی هاوڵاتیان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەکارهێناوە.
ڕاپۆرتەکە کە ناوی العدوان الغاشم ی لێ نراوە تیشکی خستۆتە سەر دڕندەیی سوپای ڕژێمی ئەسەد و ئاماژەی بەوە کردووە لە ئاکامی ئەو کارە وەحشی گەرانەی سوپای سوریا هەزاران هاوڵاتی سڤیل کوژراون و هەزارانی دیکەش کەمئەندام بوون چونکە ئامانجی سوپا ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بووە.
جگە لە خستنە ڕووی ئەو زانیاریانە،لە ڕاپۆرتەکەدا ڕەخنەی توند لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ گیراوە لەهەمبەر بێدەنگی و لاوازی هەڵوێستیان بەرامبەر بەو کارەی سوپای ئەسەد.

Back to top button