بەرپرسێكی عێراقی ژنێك دەداتە بەر بۆكس
بە هۆی داواكردنەوەی خانوە داگیركراوەكەی لە لایەن عەمار حەكیمی سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لە كۆبونەوەیەكی جەماوەریدا،بەرپرسێكی حزبەكەی حەكیم بە بۆكس بەردەبێتە ژنە مافخوراوەكە.
شیرین عەبدولواحد ئەو ژنەیە كە ماڵی باوكی لە لایەن عەمار حەكیمەوە داگیر كراوەو لەكاتی داواكردنەوەی مافە ڕەواكەی لە لایەن نەوفڵ ئەبو ڕەغیف سەركردەی ڕەوتی حیكمە بە شێوەیەكی وەحشیانە لێی دەدرێت و ئازارێكی زۆری پێ دەگات.
بەپێی زانیاریەكان لە ئێستادا لە لایەن دادوەری ناوچەی كەڕادەوە فرمانی گرتن بۆ سەركردەكەی ڕەوتی حیكمە دەرچووە لەسەر ئەو كارە.