وه‌زیره‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان گه‌یشت و دواتریش پاشكشه‌ی تر ده‌كه‌ن
نامەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی گەیشتوونەتە دەست سەرۆكی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان.”
به‌پێی زانیارییه‌كان نامەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان و كۆمەڵ گەیشتوونەتە دەست سەرۆكى حكوومه‌ت و لە ھەنگاوی دواتریشدا بەڕێوەبەرە گشتییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان نامەی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش دەكەن، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردسانیش له‌و باره‌وه گوتویه‌تی.” كه كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت ھەنگاوی یاسایی پێویستە.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له ماوه‌كانی رابردوو جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پاش دوو رۆژ كۆبونه‌وه سه‌ر ئه‌نجام بڕیاریان دا له حكومه‌ت بكشێنه‌وه و خۆیان بكه‌نه‌وه به ئۆپۆزیسیۆن، هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه وه‌كو هه‌میشه پاڵپشتی حزبه علامنیهكهی كرد و ئه‌ویش خۆی خسته پاڵ گۆران و بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا.
پێده‌چێت پاش كشانه‌وه‌ی و قبوڵكردن دهستلهكاركێشانهوهكانی وه‌زیره‌كانیان دواتر به‌ڕێوبه‌ره گشتیه‌كان و پۆسته‌كانی تریش راده‌ست بكه‌نه‌وه.