هەرێمى کوردستان و نەخشەى وزەى جیهان
بەدەم قاوەیەکى ئەسپرێسۆ و چەند جگەرەیەکى مارلیبۆرۆ
سامان ڕەشید.
ئەم ڕاستییانە زۆر گرنگە کوردستانیان بەگشتى و هاوڵاتییانى کەرکوک بەتایبەتى بیزانن و ئەو کات ئەو حەقیقەتەیان بۆ دەرئەکەوێت کە کێ لەخەمى کوردستانیان و هاونیشتمانیانە بە هاوڵاتییانى کەرکوکەوە و کێ لەهەوڵى بە تاڵانکردنى سەروەت و سامانى کەرکوکە. زۆر جار گوێبیستى ئەوە دەبین کە بوونى نەوت وەک سامانى وڵاتیک بۆ ئابوورى ئەو وڵاتە زۆر گرنگە و خاون خاکى پترول سوودمەندى سەرەکین و خاوەن نیعمەتێکى خوداى یان گەردوونین و سروشت ئەو سامانەی پێبەخشیون و بڕیار دەرن لە چۆنێتى بەکارهێنان و سود وەرگرتن لەم سامانە،ئەم تێگەیشتنە (کۆنسێپت) بۆ هەندێک لەوانەیە بەو مانایە بێت کە سەرچاوەیەکى تایبەت بەو وڵاتە بێت و تەنها ئەو وڵاتە تواناى بڕیارى لەسەر ئەو سەرچاوەیە هەبێت.لەگەل ئەم کۆنسیپتەدا تێڕوانینێکى دیکەش هەیە ئەویش ئەوەیە کە پترول ئەو سامانە گردوونییەیە یان ئەو نیعمەتە (خوداییەیە) کە مرۆڤایەتى ئەتوانن وەک وزەیەک بۆ قوناغێیک لەقۆناغە میژوویەکان وەک ئامرازێک بەکارى بەرن یان سوودمەندبین لێ، و دەبێت عاقڵمەدارانى دونیا ئەم وزەیە، پیش ئەوەى وزەیەکى ترى هاوشێوە و یان جیگرەوەى ئەم وزەیە بەم ئاستەى بەکارهینان و دەرهاویشتە و سوود بەخشە،ببیننەوە،بڕیاردەر و خاوەن ستراتیج و چۆنێتى بەکارهێنان و مامەڵەکردنن لەسەر پیشەسازى پترول،بەواتاێکى تر دەبێت ئەم وزەیە لەلایەن عاقڵمەندانى جیهیان بەباشترین شێوە سەرپەرشتى و ئیدارە بکرێت. ئەم دوو تیڕوانینە یەکێکیان لۆکالین و ئەوى تریان جیهانین.لوکالییەکان پێیان وایە ئەم سامانە،سامانى تەنها ئەوانە و بە تێروانین و خویندنەوەى ناوچەیى خۆیان دەبێت ئەم سامانە لەژێر کۆنترۆل و ئیدارەى ئەوان بێت و خۆیان بڕیار لەم وزەیە بدەن بۆ چۆنیتى بەکارهینان و فرۆشتن و ئیدارەدانى.بەڵام جیهانییەکان پیچەوانەى تیڕوانینى ئەوانن و پێیان وایە ئەم سامانە نابیت لەلایەن دەوڵەتێک یان گروپێ یان کەسانێک بەڕێوە ببرێن کە پیچەوانەى دید و بۆچوونى ئەوانبن یان پیچەوانەى شەپۆلەکانى ئەوان کەشتى و کاروانەکانیان ئاراستە بکەن.لێرەدا دوو ئاراستە،دوو تێروانین،دوو جیهانبینین،دوو هەنگاوى جیاواز،تەنانەت دوو بیرکردنەوە بەدى دەکەین.بەڵام ئەوەى ڕاستییە ( فاکتە) خاوەن دیتگاى جیهانى کە ئەو تێڕوانینە لەخۆ دەگرێ کە ئەم سامانە،سامانى هەموو مرۆفایەتییە،توانیویانە ئەم سامانە لەچنگى زۆر لەو عەقڵە بچووکە لۆکالییانە دەربکەن ولەپێناو بەرژەوەندى مرۆڤایەتى و جیهان هەموو ڕێکارە سیاسى و سەربازى و ئەمنى و هەوالگەرییەکانى زلهیزەکانى وڵاتانى خاوەن بڕیار لەسەر سامانى ئەم گردوونە بگریتە بەر،بۆ ئەوەى ئەم سامانە لەدەستیک بێت کە لەپێناو بەرژەوەندى مرۆڤایەتى و بەپێى ستراتیج و پلانى عاقڵمەندانى جیهان کە وڵاتە زلهیزەکان نوینەرایەتى و پێشڕەوى دەکەن وەک پێشڕەو و خاوەنى مرۆڤایەتى بتوانن ئەم سامانە بەباشترین شیوە بەکاربەرن.تەنانەت هەندێک لەو سەرکردە لۆکالییانەى کە لەو ناوچانەى پترۆلى لێ هەیە ویستیان پیچەوانەى شەپۆلى جیهانییەکان مەلە بکەن یان پیچەوانەى خواست و تیڕوانینى ئەوان هەنگاو بنێن،بەڵام دەرئەنجامەکەى شکست و ماڵوێرانى بوو بۆیان،چ بۆ خۆیان یان بۆ شوینکەوتووکانین.چونکە لەو حاڵەتەدا و کاتێک بەعەقڵێکى لوکالى و هێزێکى لوکالى بەرەنگارى لۆجیک و هێزێکى جیهانى بیتەوە،جگە لەشکست و نەمانى خۆت،وێرانە و دۆزەخ بۆ شوێنکەوتووانت و ناوچەکەت وەک میراتى بەجێ دەهێڵیت.نمونەش وڵاتانى عێراق پێش ٢٠٠٣ و لیبیا و تائەندازەیەک ئێرانیش.لەپاڵ ئەمەشدا ئەو وڵاتانەى کە لەچوارچێوەى نەخشەى وزەى جیهانین و بەپێى پلان و ستراتیجى جیهانیان پیشەسازى نەوتیان کردووەتە بەشێک لەسیستەمى وزەى جیهانیان و لەوچوارچێوەیەدا (نەخشەى وزەى جیهان)،پترۆلى وڵاتەکەیان وەک سەرچاوەیەکى ئابوورى بۆ پەرپیدانى ئابوورى وڵاتەکەیان و جیهان تەرخان کردووە و بەپێى بەرژەوەندى هەموو ڵایەک ئەم پیشەسازییە پەریانپێداوە و بووەتە مایەى خۆشگوزەرانى بۆ ئەو وڵاتانە و سوود گەیاندن بەهەموو جیهان،نمونەى ئەم وڵاتانەش وڵاتانى کەنداوە. هەرێمى کوردستان ونەخشەى وزەى جیهان. ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان بەجۆرێک لەجۆرەکان لەچوارچێوەى نەخشەى وزەى جیهانە و دەسەڵاتى سیاسى لەهەولێرى پایتەخت زۆر ژیرانە مامەڵەى لەگەڵ ئەم سامانە سروشتییە کردووە،بەتایبەتى بۆ خزمەتکردنى ئەو دۆسێیەى کە نزیک سەدەیەکە خەباتى لەپێناودا دەکات ئەویش گەیشتن بەمافەکانى گەلى کورد و سەربەخۆیى هەرێمى کوردستانە.ئەتوانین بڵێن لەدەرئەنجامى سیاسەتى ژیرانەى هەولێر، ئەمرۆ هەرێمى کوردستان بووەتە بەشێک لە نەخشەى وزەى جیهان و بەم شێوەیەش ئۆتۆماتیکى بووەتە بەشێک لەوهاوپەیمانیتییە جیهانییە کە یەکیک لە ئەرکەکانى، پاراستن و بەرگرى کردنى بەرژەوەندى کۆى وڵاتانى نێو نەخشەى وزەى جیهانە.نمونەش (کاتێک کوێت داگیرکرا و کاتێک هەرێمى کوردستان کەوتە بەر پەلامارى دەوڵەتى ئیسلامى)،هاوپەیمانان وەزیفەى بەرگرى کردنیان لەم دوو وڵاتە بەباشترین شێوە ئەنجام دا.بەم پێیەش و بێ ئەملاو ئەولا هەولێر بەشێکى ئەو هاوپەیمانێتییەیە و هەر وڵات و گروپ و تاقمێک دژى هەولێربن،وەک ئەوە وایە دژى ئەو هاوپەیمانێتییەبن. کرکوک لەچوارچیوەى نەخشەى هەرێمى کوردستان. لەدواى هاتنى داعش و داگیرکردنى چەند شارێکى عێراق و سوریا و ئەو گۆڕانکارییانەى کە لەم ناوچانە ڕوویاندا بەتایبەتى لەجیوسیاسى، کاریگەرى ڕاستەوخۆى هەبوو لەسەر هاوکێشە سیاسییەکان بەشێوەیەک کە هاوپەیمانێتى جیهانیان هەموو توانایان لەپیناو پاراستنى بەرژەوەندى هاوپەیمانەکان و جیهانیان وەگەرخست.ئەم گۆرانکارییە تەنانەت لەنەخشەى وزەش بەدى کرا و هەولێریش وەک ناوەندێکى سیاسى گرنگى ناوچەکە بەپێى هاوکیشەکان و خوێندنەوەیەکى دروست بۆ پیشهات و گۆرانکارییەکان هەنگاوێکى زۆر گرنگى هاویشت ئەویش، پترۆلى کەرکوکى وەک سامانى سروشتى هەرێمى کوردستان خستە نێو نەخشەى تایبەت بەخۆى لەو نەخشە وزە جیهانییە.بەم شێوەیەش گەڕانەوەى خاکى کەرکوکى بۆ سەر هەرێمى کوردستان دەستى پێکرد.ئەمە جگە لەو بایەخدانەى حکومەتى هەریمى کوردستان بۆ ئەم شارە کە لەدواى ٢٠٠٣ وە بەئاشکرا بەدى دەکرا،وەک دامەزارندنى نزیک (٣٥٠٠٠) ئاسیش و مامۆستا و فەرمانبەر و خانەنشین و دابین کردنى سەدان ملیون دۆلارى بۆ پرۆژەى خزمەتگوزارى و ئێستاش بە دەیان هەزار پێشمەرگە بەرگرى لەشارى کەرکوک دەکەن و لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە سەرپەرشتى دەکرێن.بەم شیوەیەش حکومەتى هەرێمى کوردستان هەنگاو بەهەنگاو بەرەو ئامانجى گەڕانەوەى ئەم شارە بۆ سەر هەرێمى کوردستان کارى کردووە. ئەمرۆ بەغداش لەو گۆرانکارییانە تێگەیشتووە و روونبوەتەوە لایان کە سامانى سروشتى کەرکوک چى تر بۆ عێراقى عەرەبى نابێت و گەڕاوەتەوە بۆ خاوەنى ڕاستەقینەکەى خۆى و بووەتە بەشیک لەسامانى هەرێمى کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا پەیوەندییە ئابوورییەکانى خۆى لەگەڵ هەولیر بەرپێئەدات و ناتوانێ پێچەوانەى شەپۆلەکانى جیهانیان هەنگاو بهاوێشێ یان دژایەتى سیاسەتى هەولێر بکات،بۆیە خۆى لەگەڵ ئەو واقیعە دەگونجێنى،ئەمە لەکاتێکدایە کە بەغدا وەک ناوەندى سیاسى دەوڵەتێک کە ئەم سامانەى لەسەرتاى دروستبوونى ئەو وڵاتە لەژێر کۆنترۆل و چنگى خۆى بووە.