په‌رله‌مانتارێكی كوردستان: هه‌نگاوی باش هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و كرانه‌وه‌ی ووڵاتان به‌ڕووی هه‌رێم

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی دۆخی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت.” هەنگاوی باش هەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و کرانەوەی وڵاتان بە رووی هەرێم.”

(د.فرسەت سۆفی) په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌و باره‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌.” هەنگاوی باش هەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و کرانەوەی وڵاتان بە رووی هەرێمی کوردستاندا و ئێستاش لە ئامادەکاری ئەوەین کە هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەین و ئەوەش کاریگەری لەسەر بارودۆخی ناوچەکە دەبێت.”

سەبارەت بە رێکارە یاساییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی كوردستانیش، سۆفی گۆتویه‌تی.” كه‌ بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کاتێک سەرۆکی پەرلەمان یان یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمان دەست لەکار دەکێشتەوە بە پێی ماددەی 16 لە پەیڕەوی ناوخۆ ئەم دەستلەکارکێشانەوە دێتە ناو هۆڵی پەرلەمان و ئەگەر بە زۆرینەی دەنگ قبووڵکرا، ئینجا دەبێت بە پێی بڕگەی دوو لە هەمان ماددە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا کاندیدی ئەو پۆستتە دیاریی بکرێت واتا ئەگەر یەک کاندیدیش هەبێت هەر پێویستە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

Back to top button