خولی لالیگا به‌هۆی ریال و به‌رشه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت

له‌ میانه‌ی دابه‌شكردنی خولی گڵۆب به‌سه‌ر باشترینه‌كان، خولی لالیگای ئیسپانیا سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌موو خوله‌كانی ترو بوو به‌ باشترین خول.”

خولى لالیگا سه‌نتادێرى ئیسپانى توانى خه‌ڵاتى گلۆب سوكه‌ر وه‌ك باشترین خولى جیهان له‌ساڵى (2017)به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌و ئاهه‌نگه‌ى له‌شارى دوبه‌ى ئیماراتى به‌رێوه‌ چوو، له‌و باره‌وه‌ پێگه‌ى لالیگا ئاشكراى كردووه‌.” كه‌ (خافێر تیباس) سه‌رۆكى یه‌كێتى یانه‌كانى خولى ئیسپانیا خه‌ڵاتى گلوب سوكه‌رى وه‌رگرت دواى ئه‌وه‌ى خولى لالیگا وه‌ك باشترین خولى ساڵى (2017)ده‌ست نیشان كرد.

به‌هۆى یارى كردنى هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ له‌ خولى لالیگا سه‌نتادێر واى كردووه‌ ئه‌م خوله‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌و خولانه‌ى زۆرترین بینه‌رى هه‌بێت له‌هه‌موو جیهان و له‌ ئێستاشدا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دایه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌كان و زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌.

Back to top button