ئایفۆنی 7 كەوتە بازار بزانەش كەی دەگاتە كوردستان

خواكوڕك

دوای  ئەوەی ئایفۆن 7ی كەوتە بازار وا بریار دوای جەژنی قوربان بگاتە كوردستان كە دوێنێ 7/9/2016 كۆمپانیای ئەپڵ لە كۆنفرانسێكی دا ئايفۆنی 7ی ئاشكرا كرد.
 
لە ڕووی دیزاین و رەنگەوە ئایفۆنی 7 دوو رەنگی بۆ زیاد كراوە ئەوانیش رەشی مات لەگەڵ رەشی لەیزەری یاخود رەشی قەترانی لە شێوەشدا جێگەی “AUX” لابراوەو لەڕێگای وایفایەوە هیدفۆنەكەی كاردەكات .
 
لەڕووی خێرایشەوە ئێستا “iphone 7” دووجار خێراترە لە “6iphone ” و دژە ئاوەو لەناو ئاودا كاردەكات .
 
هەروەها ئەپڵ لە ئایفۆنی 7 دا شوێنی گێگابایتی 16 ی نەهێشت . تەنها 32GB،128GB ، 256GB دەبێت .
 
كامێرای دواوەی بە ڕوونی 12 مێگاپێكسڵ دەبێت و كامێرای پێشەوەشی 7 مێگاپێكسڵ دەبێت.
 
نرخی ئایفۆن 7 بە بیرگەی ناوەكی 649$ 32GB، ‎749$ 128GB ، ‎849$ 256GB دەكەوێـە بازاڕەكانی ئەمریكاوە، هەروەها نرخی ئایفۆن 7 پڵەس ‎749$ 32GB ، ‎849$ 128GB،‎949$ 256 GB دەبێـت .
 
پاتریەكانیشیان دوو كاتژمێر زیاتر بەرگە دەگرێت لەچاو ئایفۆنی 6 ، هەروەها پلەسەكەشی كاتژمێرێك زیاتر بەرگە دەگرێت.
 
لەگەڵ هەموو ئەم تایبەتمەندیانەدا، كۆمپانیای ئەپڵ سیستمی نوێی وەگەرخەری”ios10″ لە 13ی ئەم مانگەدا دەخاتە بەردەست بەكارهێنەرانی.
 
Back to top button