بروسكه‌یه‌ك له سه‌رۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی قازی محه‌مه‌د لە مەهاباد
به‌هۆی كۆچی دوایی كاك عه‌لی خان سه‌فیی قازی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بروسهكهیهكی بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قازی محه‌مه‌د كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بنەماڵەی بەڕێزی قازی لە مەهاباد
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاک عەلیخان سەیفی قازی، کوڕی شەهید محەمەد حوسێنخان سەیفی قازی – مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری مەهاباد دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم کاک عەلیخان بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
٢٨ـی ١٢ـی ٢٠١٧