به‌وێنه.. یاریزانێك بوو به‌سه‌رۆككۆماری لیبیریا
پاش به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاته‌كه‌ی، (جۆرج وی ئا) توانی به به‌ده‌ستهێنانی 61%ی كۆی ده‌نگه‌كان، وه‌ك سه‌ركۆماری لیبریا ده‌ست بهكارببێتهوه.”
دوای ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م خۆی هه‌ڵبژارد ده‌رنه‌چوو به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م (جۆرج وێ ئا) ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی دنیا و خه‌ڵكی وڵاتی لیبریا، له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی ئه‌و وڵاته به به‌ده‌ستهێنانی 61%ی كۆی ده‌نگه‌كان، وه‌ك سه‌ركۆماری لیبریا ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” یاریزان (جۆرج وێ ئا) ئه‌ندام له پارتی (كۆنگره‌ی گۆڕانی دیموكراتیك) توانی به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی خۆی (جۆزێف بۆكای)، جێگری سه‌ركۆماری ئێستای لیبریا، وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی گۆڕانكاریی دیموكراتیك له ده‌سه‌ڵاتی لیبریا، وه‌ك سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” ووڵاتی لیبریا،ماوه‌یه‌كی زۆر شه‌ڕی ناوخۆیی و وێرانكاری بوو ئێستا وڵاته‌كه به‌ره‌و هێمنی و سه‌قامگیری ده‌چێت و له ئێستا به‌دواشه‌وه سه‌رۆككۆماری نوێ ده‌ستبه‌كارده‌بێت و له هه‌گبه‌یدایه گۆڕانكاری نوی له ووڵاته‌كه‌ی به‌رپا بكات.