گه‌ر ده‌ته‌وێ كێش دابه‌زێنیت یان رێگربی له‌ قه‌ڵه‌وی چه‌ند رێگایه‌كی ئاسان هه‌یه‌ په‌یڕه‌وی بكه‌

چەند رێگایەك بۆ فریودانی خۆت كه هەست بە تێری بکەیت و  سنوور بۆ خواردنت دابنێیت، بە ئامانجی رێگری کردن لە زیادبوونی کێشت یان دابەزاندن.”

هه‌ندێك له‌و رێگایانه‌ كه‌ پێویسته‌ بیگریته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سودی هه‌بێت:-

-شاردنەوەی خواردنە چەورو مەترسیدارەکان، یاخود هەوڵبدە مەیکرە ئەگەر کڕیشت با بڕێکی کەم بێت.
-بەردەوام تەماشای پرۆگرام و بەرنامەکانی ئامۆژگاری بکە، کە رێنوێنیت دەکات چۆن خواردنی تەندروست بخۆیت.

-خواردن بخۆ پێش چوونت بۆ بازار و مارکێت، چونکە ئەگەر گەدەت برسی نەبوو چاو کەمتر بۆ خواردن دەگێریت.
-هەمیشە هەوڵبدە زۆر بە هێواشی نان بخۆ.

-بنێشت بجوو بەڵام زۆرنا، چونکە زیانی هەیە، ئەگەر زیاد لەپێویست بیجووی، هەروەها هەرگیز راستەوخۆ دوای نان بنێشت مەخەرە دەمت.
-هەوڵبدە ئاوێنەیەک بەرامبەر بێت، کاتێک نان دەخۆیت تا هەست بەوە بکەیت کێش زیادە و پێویستە کەم بخۆیت.
-هەوڵبدە ئاوی زۆر بخۆ لەکاتی برسێتی، چونکە بەری گەدەت دەگرێت و کەم دەخۆیت و هەستکردن بە برسێتی کەم دەکاتەوە.

-بەستنی قایش لەکاتی نان خواردن یان لایەنی کەم ئەگەر پێتەوەیە مەیکەرەوە.

-هەمیشە هەوڵبدە ژەمی تەندروست زیاتر بخۆ، وەکو خواردنی میوەکان.

Back to top button