لاله‌نگی ده‌یان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار له‌ مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه‌ كه‌ بڕوا پێكراو نیه‌

لالەنگی یەكێكە لە میوە وەرزیەكان چارەسەری سەرمابوون و ئەنفلۆنزا دەكات، ئەمەش بەتەنها سوود نیە كە لالەنگی هەیەتی بەهۆی بوونی كۆمەڵێك ڕەگەزی خۆراكی گرنگ لەم میوەیەدا خواردنی سوودی زۆری بۆ جەستە‌و پێست هەیە.”

كۆمه‌ڵێك سودی تری گرنگی لالنگی بۆ له‌شی مرۆڤ:-

-لالەنگی بەرزی پەستانی خوێن چارەسەر دەكات، بۆیە ئەو كەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن واباشە گرنگی بە خواردنی لالەنگی بدەن.

-یارمەتی دابەزانی كێشی لەش دەدات، ئەو ڕیشاڵانەی كە لەلالەنگیدایە وادەكات ماوەیەكی درێژ هەست بەبرسێتی نەكرێت.

 

-جوڵەی ڕیخۆڵە چاڵاك دەكات، لالەنگی ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵی سروشتی تێدایە یارمەتیدەرە لە چاڵاكردنی جوڵەی ڕیخۆڵە هەروەها قەبزیش چارەسەر دەكات.

-ئەگەر لەو كەسانەیت بەدەست بوونی زیپكە بە دەمووچاوتەوە دەناڵێنیت وا باشە گرنگی بە خواردنی لالەنگی بدەیت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین (A) لەم میوەیەدا.

 

-چارەسەری برینداری دەكات، بە دانانی زەیتی لالەنگی لەسەر ئەو شوێنەی كە دووچاری برینداری بووە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ دروستكردنەوەی خانەی نوێ و زوو چاكردنەوەی برینداریەكە.

-لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڕەگەزی دژە هەوكردن و دژە ژەهر لەلەشدا، بەرگری لەش دژی كۆمەڵێك لە نەخۆشی نموونەش ئەنفلۆنزا زیاد دەكات.

-چارەسەری لۆچی دەمووچاو دەكات، بەهۆی بوونی ڤیتامین (C) لە لالەنگیدا خواردنی پێست بەگەنجی دەهێڵێتەوە دەشتواندرێت لە ڕێگەی گیراوەیەكەوە كە پێكدێت لە : (سێ لەت لە لالەنگی، كەوچكێك ماست و هەنگوین) پێویستە تێكەڵی یەكتربكرێن لە پاشاندا ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی (10) خولەك بدرێت لە دەمووچاو و مل، ئەم ماسكە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ پاكردنەوەی و لابردنی چەوری و بەكتریای زیان بەخش لەسەر پێست.

-خواردنی لالەنگی بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە بەدەست كەمی ڕێژەی ئاسن لەلەشیاندا دەناڵێنن، یارمەتی ئاسانكردنی كرداری هەڵمژینی ئاسن لەلایەن لەشیشەوە دەدات.

-ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین (A) و ڤیتامین (B16) ی تێدایە بۆ تەندروستی قژو پێدانی رەونەقی بە قژ زۆر بەسوودە هەروەها سپی بوونیشی دوادەخات، لەم كاتەدا پێویستە بەم شێوەیە ئامادەبكرێت، شەربەتی لالەنگی بۆ ئەو زەیتە پێویستە زیاد بكرێت كە دەدرێت لە قژ، لە دوایدا بۆ ماوەی (10) خولەك دەبێت بە قژەوە بێت و لە پاشاندا بشۆردرێت.

-ڕێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە، بەپێ توێژینەوەیەكیش خواردنی لالەنگی و پرتەقاڵ بەشێوەیەكی ڕێكوپێك سنورێك بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجەو نەخۆشیە درێژخایەنەكان دادەنێت.

 

Back to top button