نـــــــــێچیرڤان بـــــــارزانی واژۆی لهسهر بڕیاره گرنگهكه كرد
پڕۆژەی چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەکان لە هەرێمی کوردستان پەسندکرا.”
پڕۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەڕماڵە) لە دووتوێی 20 ماددە، بۆ چاکسازی لە بواری مووچە و خانەنشینی، بە بڕیاری ژمارە 129 ی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرا و ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
ئامانج رەحیم ، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیاساکە میکانیزمی ئاشکرای بۆ دانراوە و بەپێی بڕیارەکە کە واژۆی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە لە 90 رۆژی یەکەمی ساڵی دارایی 2018 دەبێت بکەوێتە بواری جێبەجێبکردنەوە. پڕۆژەکە پڕۆژەی هاوبەشی حکومەت ، پەرلەمان و دامەزراوەکانی چاودێریی و نەزاهە و داواکاری گشتی و شوورایە و، دەبێت هی سەرجەم حیزبەکانیش بێت بە دێرین و نوێوە.