بەرپرسێکی پۆلیسی کەرکوک خانەوادە کوردەکان دەردەکات

 
لە لێدوانێکیدا شاخەوان عەبدوڵا پارلەمانتاری عێراق،بە بەڵگە زانیاری لەسەر دەرکردنی خانەوادە کوردەکانی شاری کەرکوک بڵاو دەکاتەوەو ئەفسەرێکی عێراقیش سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
 
شاخەوان ئاماژەی کرد بەوەی عەقید عەلی ئامر فەوجی سێی لیوای یانزەی پۆلیسی فیدڕاڵی هەستاوە بە دەرکردنی سەدان خانەوادەی کوردو لە جێی ئەوان عەرەبە دەشتەکیەکانی نێوان سنوری عێراق ـ سوریای لە شوێنیان نیشتەجێ کراون لە گوندی بەلتانەی قەزائی خورماتوو.
 
هاوکات پارلەمانتارەکە ڕایگەیاند لەو بارەوە نامەی ئاڕاستەی عەبادی و وەزیری ناوخۆ کردووە تا کۆتایی بە پڕۆسەی دەرکردنی خانەوادە کوردەکان بێت.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه‌ پێكهاتوون له‌ ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.
Back to top button