كۆتایی رژێمی ئێران له‌ناو دڵی خه‌ڵكی ئێران و مه‌رگ بۆ خامه‌نه‌یی سه‌رهه‌ڵدانێكی نوێ

خۆپیشادان و ناڕەزاییەکانی ئەم دوایەی شارە گەورەکانی ئێران کە تەنانەت دوو شاری قۆم و مەشهەد کە بە دوو شاری مەزهەبیی ئێران ناسراون، گرتووەتەوە، هۆکارەکەکانی گرانی، خراپیی دۆخی ئابووری، بێکاری و گرنگی نەدانی حکوومەتە بە داخوازییەکانی خەڵکن هەروەک لە خۆپیشادانەکاندا دەگوترا “واز لە غەزە و قودس و سووریا و فەلەستین بێنن، بیرێک لە ژیانی ئێمە بکەنەوە.”

لە گرتەیه‌كی تردا، خۆپیشاندەرانی شاری قوم ی ئێران به‌دروشمەکانی بڕۆخێ دیکتاتۆر و خەجاڵەتی بۆ خامنەیی و مردن بۆ حزبوڵا لوبنانی ده‌ستی پێكرد”، له‌و باره‌یه‌وه‌، سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا، وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا كه‌ له‌ چه‌ند شارێكی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن، هاوكات ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌ به‌ ملیاران دۆلار له‌ گرژی و ململانێكانی سووریا، عێراق، لوبنان و یه‌مه‌ن خه‌رج ده‌كات.

تۆم كۆتن، سیناتۆری ویلایه‌تی ئاركنساسی ئه‌مه‌ریكا له‌ لێدوانێكدا، پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران راگه‌یاند، كه‌ به‌ درووشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ده‌ستی پێكردووه‌ و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ “شا” ده‌كه‌ن بۆ ئێران.

 

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، كۆتن رایده‌گه‌یه‌نێت، وێڕای ئه‌وه‌ی خامه‌نه‌یی له‌ رێگه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی و هه‌ڵگرتنی سزاكان، به‌ ملیاران دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه‌، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتییانی دابین بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خه‌رجكردنی ئه‌و ملیاران دۆلارانه‌ له‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزی و ململانێكانی عێراق، سووریا، لوبنان و یه‌مه‌ن.

Back to top button