بۆچی گروپی خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناو یه‌كێتی له‌لایان عه‌بادیه‌وه گاڵته‌یان پێكرا؟
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان شاندێكی یه‌كێتی كه پێكهاتوون له گروپی خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، وه‌ك شاندی یه‌كێتی له كه‌ركووك خۆیان ناساندووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تایه‌كان، له‌لایان ده‌زگای مخابه‌راتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، پێشنیارێكیان پێی بووه، له‌لایان حكومه‌ته‌وه بێ هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك، دیراسه كردنێك ره‌د كراوه‌ته‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی كه له‌سه‌رچاوه‌ی عێراقی زانیاری له‌و باره‌یه‌وه بڵاو كردۆته‌وه، ئاشكرای ده‌كاتـ” كه حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خستبوویه به‌رده‌م حكومه‌تی عێراق به‌تایبه‌ت بۆ ره‌وشی كه‌ركووك”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی له‌و باره‌یه‌وه به‌هه‌مان رۆژنامه‌ی گوتووه”حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك به‌و شانده‌ی یه‌كێتیان راگه‌یاندووه، ئه‌وان هه‌رگیز له‌و بڕیارانه پاشه‌گه‌ز نابنه‌وه، كه له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ركراون و جه‌ختیان كرده‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكرێن، كه له په‌رله‌مان و دادگای عێراقی ده‌ركراون و، هه‌ر گفتوگۆیه‌كیش له‌باره‌ی دۆخی ئێستاوه، په‌یوه‌سته به پابه‌ند بوون به بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگای فیدراڵه‌وه له‌باره‌ی به‌پارێزگا رزگار عه‌لی كه یه‌كێك بووه له پێشنیاره‌كانی یه‌كێتی بۆ پارێزگایی كه‌ركووك، له‌لایان حكومه‌تی عێراق هه‌ر به پێكه‌نینه‌وه، ره‌د كراوه‌ته‌وه”.
شایانی باسه دوو له به‌شداربوانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، كه پێكهاتوون له خالد شوانی و رزگاری عه‌لی، به‌ڵام له لایان حكومه‌تی عێراقه‌وه، ده‌رگایان له‌سه‌ر داخراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی پێشنیار و داواكاریه‌كانیان نه‌درایه‌وه، ئه‌وانش به‌ناچاری گه‌رانه‌وه‌ی كوردستان”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.