ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: خوایان هێنا به‌گژ بارزانی

خواكوڕك
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له لێدوانێكیدا له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت، “ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خوای به‌گژ مه‌سعود بارزانی هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نزیكه له باڵێ بڕیاری ناوه‌ند، له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی باسی ئه‌و كاته ده‌كات كه له حوزه‌یرانی 2013 ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانیان بۆ دوو ساڵ درێژكرده‌وه، و رایگه‌یاند، “ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به بارزانی گوتبوو (توخوا له‌به‌ر كورد قبوڵی بكه)”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه‌نه‌یویست ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرابكات، ده‌ڵێت، “ره‌نگه بارزانی ویستبێتی به هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كه وه‌ربگرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه چه‌ند جارێك پارتی باسی ئه‌وه ده‌كات كه له‌ژێر داواكاریه‌كی زۆری یه‌كێتی، بارزانی بووه‌ته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم”.