ئهو ئهندام پهرلهمانتارهی پارتی ئهوهشی به ماڵپهری فهرمی حزبهكهی گوتووه” بەشێک لەمووچەخۆران بەیاسا چەند مووچەیەکیان پێدراوە و چۆن بەو یاسایە بتوانی خەرجی کەمبکرێتەوە و ناعەدالەتیش نەمینێت، بۆ نموونە پاسەوانی بەرپرسان جا حکوومی بن یاخود حیزبی ناکرێت یەکێک ١٠٠ی ھەبێت و ئەوەی دیکە کەمتر، بۆیە ئەمە ھەمووی رێکدەخرێت، یاخود یەکێک وەزیر نەبووە خانەنشین کراوە بەپلەی وەزیر لێی دەستێندرێتەوە و چ کاره بووە ھەر ئەوەی بۆ حیساب دەکرێت و خەڵکانێک لەتەمەنێکی کەم لە پەرلەمانتار و وەزیری و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان خانەنشین دەکرێن، ئەمەش نامینێت و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆیە بەو شێوەیه کاری بۆ دەکرێت، دهشڵێ، “بەپێی پڕۆژە یاسای چاکسازی حکوومەت گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف و گەڕاندنەوەی عەدالەت لەمووچە و کەمکردنەوەی خەرجیە، بۆئەوەی کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت، چونکە بەجێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە پارەیەکی زۆر بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە.”
لهبارهی پرۆژهكه ئهو ئهندام پهرلهمانتاره زیاتر دهلێـ”پڕۆژە یاساکە ئامادەیە و رەوانەی پەرلەمان کراوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دەیخاتە بەرنامەی کار و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و رەوانەی لیژنە تایبەتمەندەکان دەکرێت، دواتر خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرێت و لەرۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو دەکرێتەوە، ئەگەر جێبەجێش بکرێت گۆڕانکاری زۆر رودەدات و کاریگەریشی لەسەر کەمکردنەوەی خەرجیەکان دەبێت.
دهقی پرۆژهكه…
ئامانجەکانی دەرکردنی ئەم یاسایە بریتین لم چهند خاڵهی خوارهوه.
یهكهم” بەرجەستەکردنی یەکسانی و دادپەروەری لە خەرجکردنی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتە داراییەکانی تر لە هەرێمی کوردستان و راگرتنی سوودمەندبوونی ناشایستە لە بودجەی گشتی.