قه‌یس خه‌زعه‌لی:به‌هاوكاری دۆستانمان له‌ناو یه‌كێتی، كوردستانی سه‌ربه‌خۆمان له‌ناو برد

قه‌یس خه‌زعه‌لی له وتارێكی دا له‌باره‌ی هه‌وڵی پارچه‌كردنی عێراق و جوداكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌عێراق، ده‌لێت به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی دۆستانمان له ناو یه‌كێتی كوردستانی سه‌ربه‌خۆمان له‌ناو بردوو، كۆتایمان هێنا به‌هه‌وڵی جوداخوازی چه‌ند كه‌سێك”.
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند، پاش هه‌وڵدانیان بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ ئه‌و سه‌ربه‌خۆیه و جوداكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌عێراق، به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نیشتیمان په‌روه‌رانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، تونیمان شكه‌ست به‌و هه‌وڵه بهێنین، كوردستان سه‌ربه‌خۆی و جوداخواز له‌ناو ببه‌ین”.
هه‌روه‌ها قه‌یس خه‌زعه‌لی له وتاره‌كه‌ی دا ده‌شلێـ”ده‌بێت په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق پێداچوونه‌وه به‌ئاماده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراقدا بكه‌نه‌وه، چونكه له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كی جیاوازدا به‌رپرسانی ئه‌مریكا نیه‌تی خۆیان بۆ مانه‌وه له‌عێراقی دوای داعش پیشانداوه، كه ئێمه ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.