خۆپێشاندانی ئه‌مجاره‌ی سلێمانی ده‌ریخست هه‌موو رووداوه‌كانی سلێمانی حزبین و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ژیانی خه‌ڵك نیه
خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی و ئیجرائاته‌كانی سه‌ربازی له‌و شاره، چه‌ندین دیمه‌نی نا یاسایی و دژی هه‌موو پرانسیپه‌كانی دیموكراسی پێشاندراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته جێگایی سه‌رسورمان، بێده‌نگی میدیاكان و نووسه‌ره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بوو، كه له‌سه‌ر پشكه ئاوێك له‌هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی ملیۆن دۆلاری سه‌رف ده‌كرد له‌دژی”.
له‌و باره‌یه‌وه به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدولڵا كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێـ” له‌هه‌ولێر دوو كاتژمێر رابوون مه‌عروف راگیرا دونیا تێكچوو و دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان وێران بوو، هه‌موو دونیا تێگهینرا، ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌رفكرا و ده‌نگی كوردی میدیای ئه‌مریكاش خرایه به‌ر خزمه‌تی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، كه‌چی له سلێمانی دوو هه‌فته به‌حه‌سانه‌وه فرێدرایه زیندان پیاو نه‌بوو فزه بكات، یه‌ك كه‌س نه‌بوو یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر بكات ده‌ی ئه‌مه پێی ده‌گوترێت ئازادی له سلێمانی”.
پارتیه‌كان له‌سه‌ر بێده‌نگ بوون و نه‌مانی یه‌ك قسه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشهڵكاریهی كه له سلێمانی دژی خۆپێشاندان و خه‌ڵك و رێكخه‌ران و كوشتنی خۆپێشاندان كرا، یه‌ك كه‌س و یه‌ك میدیا قسه‌یان نه‌كرد، كادیرانی پارتی ده‌لێـن، كه‌ی ئێن ئێن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی باسی دۆخی سلێمانی بكات، هێرشی ده‌كرده سه‌ر پارتی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌ت نه‌دات بۆ قسه كردن له‌سه‌ر دۆخی سلێمانی، یان شك لێكردنی له بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به سلێمانی ئه‌م خۆپێشاندانانه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی پێیان وایه له سلێمانی تا ئه‌و راده‌یه ئازادی كه جنێو به پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بده‌یت، به‌ڵام له‌مه زیاتر برۆیت و جێنو به عه‌لی باپیریش بده‌یت كه ئێستا ئه‌وش له‌و به‌ره جنێو فرۆشه‌یه، ئه‌وه شوێنێكت نابێت له سلێمانی، نموونه كاتێك رابوون مه‌عرووف راگیرا له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایان چه‌ند كه‌سێك له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دا، بایی یه‌ك ملیۆن دۆلار له هه‌ڵمه‌تی میدیایی سلێمانی سه‌رفكرا و هه‌موو دونیا تێگهیاندرا، به‌ڵام له‌سلێمانی به حه‌سانه‌وه فرێیاندایه زیندان، یه‌ك كه‌س نه‌بوو قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌مه نموونه‌ی روونی ئازادی سلێمانیه”.