ئاڵا تالەبانی ڕەخنە لە نوری مالیكی دەگرێت كە داوای گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا دەكات
دوای ئەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپایی پاسدان بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ی ئۆكتۆبەر كەركوكیان داگیركرد, پەیوەندیەكانی نێوان هەولێرو بەغدا تێكچوو, بە جۆرێك كە حكومەتی بەغدا ئامادەی گفتوگۆ نیە لە گەڵ هەرێمی كوردستان, ئەندامێكی گرووپی خیانەتكارو پەرلەمانتاری یەكێتی ئاڵا تالەبانی رەخنە لەوانە دگرێـت كە هەوڵی لەیەك نزبك بوونەوەی هەولێرو بەغدا دەدەن.
ئاڵا تالەبانی ئەندامی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی و ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە مالپەڕی (سۆمەریە نیوزی)عەرەبی راگەیاندووە:” عەبادی هەولەكانی سەركەوتووبووە بۆ جێبەجێ كردنی یاسا و دەستور لە ناوچەكانی مادەی140, ئێستاش لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی كە جێگەی دەست خۆشەی بە دڵنیایەوە لە داهاتوویەكی نزیك دەتوانرێت, سەركەوتنەكانی ڕابگەیەنێت.
لە بارەی لێدوانی نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی دەوڵەتی یاسا, كە دەخوازێت گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا دەست پێبكات, ئاڵا تالەبانی دەڵێت:” بەداخەوە ئەم هەڵوێستەیی نوری مالیكی مایەیی سەرسوڕمان بوو بۆ هەموو عێراقیەكان, چونكە بەڕێز سەرۆك وەزیران لە پێناو جێبەجێكردنی دەستور گەیشتۆتە ئەو باوەڕە كە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێم نەكات, ئەوەی نوری مالیكی و ئەندامانی حزبەكەی دەیڵێن بۆ بچوككردنەوەی تواناكانی سەرۆك وەزیرانە, بچووك نیشاندانی سەركەوتنەكانی بەرێز حەیدەر عەبادیە لە كەركووك وناوچەكانی ماددەی 140.
هەروەها ئاڵا تالەبانی دەشڵێت:” بەڕێز مالیكی و ئەندامانی حزبەكەی بەو لێدوانانەی كە لەبەرژەوەندی هەرێم دەیدەن خیانەت لە ئێمەو راستۆگیی ئێمەدەكەن بۆ ئەو, كە لە رابردوو دا هەموو هەولێكمان دا بۆ سەركەوتنی لە پۆستی سەرۆك وەزیران, ئەگەر ئێمە هاوكار نەبوینایە نەیدەتوانی سەركەوتووبێت, بۆیە لێدوانەكانی بۆ ئێمە بەتایبەت لەگەڵ كەناڵی رووداو ئەو لێدوانانەی كە بۆ چەند دەزگایەكی دیكەی میدیایی ناوخۆی عێراق داویەتی جێی نیگەرانی یە, گلەییەكی دۆستانەیە لێی دەكەین.
شایەنی گوتنە, ئاڵا تالەبانی هاوهەڵوێستی گرووپی خیانەتكاری یەكێتیە كە لە 16ی ئۆكتۆبەر كەركووكیان بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران فرۆشت, كە بە هۆیەوە سەدان هەزار كورد ئاوارە بوون و ماڵی هاوڵاتیانی كورد تاڵانكراو سوتێنران.