موقته‌دا سه‌در بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی نوێ پێكده‌هێنێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/12/1-124.jpg)
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، سه‌در بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێ پێكده‌هێنێت، له‌م باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارێكی ره‌وته‌كه زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
محه‌مه‌د هوری په‌رله‌مانتاری ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌یان، سه‌رقاڵی بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، به ناوی (ئیستیقامه).
سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در وتیشی: ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی ئیستیقامه تێپه‌ڕاندنی مه‌زهه‌بگه‌رایه‌تییه، له‌گه‌ڵ بۆچوونی هه‌ر كه‌سێك ده‌گونجێت، كه له فه‌زای نیشتیمانیدا و دوور له حزبایه‌تی به‌رته‌سك بیر ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د هوری ئاشكرایكرد، ئه‌و بزووتنه‌وه نوێیه، هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی ناو كوتله‌ی ئه‌حرار له‌خۆ ناگرێت، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، ئه‌وان به‌ناوی ئه‌حراره‌وه به‌شداری ناكه‌ن.