حكومەتی عێراق داواكاریەكانی یەكێتی لەسەر پارێزگای كەركوك ڕەتكردۆتەوە

ڕۆژنامەی عوكازی سعودی لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەدا ئاشكرای كردووە، حكومەتی عێراق داواكاری شاندی باڵای یەكێتی ڕەتكردۆتەوە تایبەت بە پارێزگای كەركوك كە بەم دواییانە سەردانی بەغدادیان كردووە.

ڕۆژنامەی عوكاز لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای عێراقی بڵاویكردۆتەوە، سەرجەم پیشنیارەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە دوێنێ هەینی سەردانی بەغدادیان كردووە تایبەت بە دۆخی پارێزگای كەركوك لەلایەن حكومەتی ناوەندیەوە ڕەتكراوەتەوە.

ئاشكراشی كردووە، حكومەتی عێراق بە شاندی یەكێتی ووتوە، عێراق پاشگەزنابێتەوە لە هەموو ئەو بڕیارانەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و دادگاوە دژی هەرێمی كوردستان دەركران، هەر قسەیەكیش لەسەر دۆخی ئێستا دەبێت سەرەتا بە پابەندبوون بە بڕیارەكانی پەرلەمان و حكومەتەوە دەستپێبكات.

هەروەها شاندەكەی یەكێتی كە پێكهاتووە لە ڕزگاری عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و چەند پەرلەمانتارێكی نوێنەری كەركوك داوای كاتی زیاتریان كردووە لەسەر كەركوك و ناوچە جێگا ناكۆكەكان و دەستپێكردنەوەی خولی نوێی گفتوگۆ.

Back to top button