ته‌واوی میدیاكار و كادیری گۆڕان و یه‌كێتی مووچه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن له‌ده‌زگایی حزبیش كار ده‌كه‌ن

یه‌كێك له‌ گه‌نده‌ڵه‌یه‌كانی كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گواستنه‌وه‌ی كادیرانی رێكخراوه‌كان بوون كه‌ یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوانه‌ مووچه‌ی كادیرانی حزبه‌كه‌ی ده‌دات، له‌ئێستادا له‌چوارچێوه‌ی چاكسازیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر برینی ئه‌و هه‌موو ناعه‌داڵه‌تیه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ژێر ناوی جۆڕاو جۆڕ بۆ حزبه‌كان خانه‌نشین كراوه‌ یان كراوته‌ كارمه‌ندی حكومه‌ت بێ هیچ ده‌وامێكی فه‌رمی”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌وزاد ره‌سوڵ سه‌ر به‌ گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌لێـ” ئەو كارمەندانە سەرجەمیان فەرمانبەرن و مووچه‌شیان نابرێت ده‌شلێت ئه‌وان بایۆمه‌تریشیان ئه‌نجام داوه‌، بۆیه‌ نابرێت، به‌ڵام ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نحوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌غداوه‌ لێدوانی داوه‌ ده‌لێت،ئەو فەرمانبەرانەی یەكێتی كە لەسەر ڕێكخراوەكان بوونە، نایاسایین و موچەكانیان دەبڕدرێت”،

پێشتر خواكوڕك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه‌ له‌ كۆی 160 هه‌زار خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كان، 100 هه‌زاری ” هی گۆڕان و یه‌كێتیه‌” 60 هه‌زاره‌كه‌ی تریشی هی هه‌موو حزبه‌كانه‌ به‌ پارتیشه‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا یه‌كێتی نه‌ك رێگری له‌ چاكسازیه‌كان ده‌كات به‌ڵكو هه‌وڵێك ئاشكرا بووه‌ كه‌ ته‌واوی كادیرانی حزبه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای له‌ رێكخراوه‌كانن، گواستراوه‌ته‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شكراوه‌، پاره‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رده‌گرن و كاری حزبی بۆ یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه‌ رێژه‌یان زیاتره‌ له‌ 65 هه‌زار كه‌س”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند” ئه‌و لیسته‌ی كه‌ ناویان لێناوه‌ رێكخراوه‌كان كه‌ له‌سه‌رده‌می به‌رهه‌م ساڵح كراوه‌، هه‌مووی كادیری یه‌كێتیه‌، بۆنموونه‌، كادیری راگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌موویان پاره‌یان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی فه‌رمانبه‌ر بۆ دێت، به‌ڵام له‌ میدیایی یه‌كێتی كار ده‌كات، ئه‌مه‌ ته‌نها هی یه‌كێتیش نیه‌، به‌ڵكو ته‌واوی كارمه‌ندانی راگه‌یاندنی گۆڕانیش به‌م شێوه‌یه‌ مووچه‌ له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرن له‌ كه‌ی ئێن ئێن و رۆژنامه‌ و راگه‌یاندنی گۆڕان كار ده‌كه‌ن”.

 

Back to top button