218 ملیار دۆلار لە عێراق بە گەندەڵی دزراوە
ئاژانسی ڕۆژنامەوانی فەڕەنسی لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووە قەبارەی گەندەلی و پارەی ڕەوانەكراو بۆ دەرەویی عێراق لە ساڵی 2003وە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لانی كەم بە 218 ملیار دۆلار مەزندە دەكرێت.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە گەندەڵی لە عێراقدا وەك دایناسۆری لێهاتووە و بە پێی ئامارەكانی لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە دوای ساڵی 2003 وە قەبارەی گەندەڵی و پارەی ڕەوانەكراو بۆ دەرەوەی عێراق بە 2018 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.
ئاشكراشی كردووە بە پێی یاسایەكی نوێ كە ئەگەری پەسەند دەكرێت ڕێگە بە گەندەڵكاران دەدرێت ڕزگاریان بێت لە سزادان ئەگەر بێتو پارە دزراوەكان بگەرێننەوە.
ئاژانسە فەڕەنسیەكە دەڵێت” لە وڵاتێكدا كە پلەی 10ی وەرگرتووە لە ئاستی گەندەڵیدا لە جیهاندا تیایدا هەریەكە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان و دەستەی نەزاهە یەكتر تۆمەتبار دەكەن لە تێوەلان بە گەندەڵی.