ئەردۆگان: چيمان به داعش كرد ئاواش له په‌يه‌ده ده‌كه‌ين
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئەردۆگان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى چى به‌سه‌ر داعشدا هێنا هه‌مان كاريش له دژى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده)ـى “تيرۆريست” ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئەردۆگان له كۆنگره‌ى لقى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى فه‌رمانڕه‌وا له ويلايه‌تى قه‌ستمۆنى باكوورى توركيا له وتارێكدا رايگه‌ياند، “به‌دڵنياييه‌وه ئاسايش و سه‌قامگيرى له ناوچه سنوورييه‌كاندا ده‌چه‌سپێنين”. وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ راوه‌دوونانى هێزه‌كانى په‌يه‌ده له ناوچه هاوسنوورييه‌كانى نێوان توركيا و سووريا، كه ئه‌نقه‌ره به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)ـيان ده‌ناسێنێت و ئه‌و حزبه به “تيرۆريست” وه‌سفده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: “كاتێك هه‌ردوو شارى عفرين و منبجمان له سنوورى پارێزگاى حه‌له‌بى سووريا له تيرۆريستان پاككرده‌وه، ئه‌و كاته خاوه‌نه راسته‌قينه‌كانيان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان و سه‌قامگيرى له ناوچه سنوورييه‌كانمان ده‌سه‌پێنين. له گرێسپيى سه‌ر به پارێزگاى ره‌ققه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ين بۆ سه‌رێكانى له پارێزگاى حه‌سه‌كه، چونكه ئه‌و ناوچانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆمان”.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا ئه‌ردۆغان باسى له پڕچه‌ككردنى هێزه كوردييه‌كان له لايه‌ن ئه‌مريكاوه كرد و گوتى: “له‌و كاته‌وه كه ئه‌مريكا به‌ڵێنى به خودى خۆم داوه چه‌ك نه‌داته ئه‌و رێكخراوه، زياتر له چوار هه‌زار بارهه‌ڵگرى پڕ چه‌ك و زرێپۆش راده‌ستى ئه‌و هێزانه كراوه”.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، “ئه‌مريكا هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ى راده‌ستى ئه‌و هێزانه كرد، به‌ڵكو له بودجه‌ى ساڵى داهاتووشدا بودجه‌ى ته‌رخانكردووه بۆ زياتر كردنى شه‌ڕانگێزى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه”.
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، ئه‌ردۆغان به نيگه‌رانييه‌وه گوتى: “چى بكه‌ين له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ى نايه‌وێت كارمان له‌گه‌ڵ بكات؟ ئه‌و باشتر له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌زانێت، به‌ڵام پێويسته هه‌مووان له ناوچه‌كه ئه‌و راستييه قبوڵ بكه‌ن، كه ئێمه ره‌گوڕيشه‌ى رێكخراوى تيرۆريستى په‌يه‌ده به هه‌ر رێگه‌يه‌ك بێت ده‌رده‌هێنين، ئه‌مه‌ش زۆر دوور نييه و له كاتێكى نزيكدا ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها گوتى: “ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مريكاش كار بكه‌ين، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيا و ئێران له سووريا كار ده‌كه‌ين، به‌ڵام كێشه‌كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر مه‌وداى ويستى ئه‌مريكا بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا”.
روونيشيكرده‌وه، “له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا هه‌ماهه‌نگيمان له‌گه‌ڵ بكات، ئێمه خۆشحاڵين، سه‌يريش ده‌كه‌ين بزانين چيمان پێده‌كرێت به‌يه‌كه‌وه. هه‌نگاوێك به رووماندا بنێت، دوودڵ نيين له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى، له كۆتايشدا هيچ كێشه‌يه‌ك له نێوانماندا نييه كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت”.
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، دوێنێ هه‌ينيى به هه‌مان شێوه دژى هاوكاريكردنى يه‌په‌گه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه قسه‌ى كرد و گوتى: “هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ينه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له رێڕه‌وى ئارامى تيرۆريستان له باكوورى سووريا بكه‌ين كه ئه‌مريكا و هه‌ندێك وڵاتى خۆرئاوايى هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن”.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، RTى عه‌ره‌بى
و:ئ.ر