مه‌حموود سه‌نگاوی بۆ گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چۆن كه‌ركووكتان ته‌سلیم كرد واش بیگرنه‌وه پێشمه‌رگه‌ش به‌شه‌هید مه‌ده‌ن
مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌مرۆ له‌لێدوانێكدا هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌لێت ئه‌مرۆ سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، هیچیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ده‌لێـ”ئه‌وان پێش ته‌سلیم كردنی كه‌ركوك دوژمن كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی پێدابون ئێستاش كە هیچیان بۆ نەكراوە پشتگوێ خراون له به‌غداش ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست به‌تاڵی گه‌ڕانه‌وه، ئینجا پەشیمانن لەو خیانه‌ته‌ی كردویانە، ده‌لێن ده‌چین كه‌ركووك ده‌گرینه‌وه”.
هه‌روه‌ها مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌شلێـ”من به‌هیچ جۆرێك شەڕی گرتنەوەی كەركوك ناكەم، چۆن ئه‌وان بە ئاسانی تەسلیمیان كرد با ئاواش هه‌ر خۆیان بیگرنەوە و ده‌شلێـ”ئه‌ی ئه‌وان گووتیان لە بەرگیانی (پێشمەرگە) كەركوكمان تەسلیم كرد بۆیە شەڕمان نەكرد، دەی ئێستاش شەڕی گرتنەوەی كەركوك بە پێشمەرگە مەكەن با شەهید نەبن.
هه‌روها مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌شلێـ”ئه‌ی ئێوه ده‌تانگوت بۆیه له كه‌ركوك شه‌ڕمان نه‌كرد پێشمه‌رگه شه‌هید نه‌بێت، دەبڕۆن خۆتان به‌كوشت بده‌ن بۆ كه‌ركوك بیگرنه‌وه نه‌ك پێشمه‌رگه”.