ڤیدیۆ:خوپێشاندانی ئێران ئه‌مشه‌و ئاگربارانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیان كرد

جارێكی تر خۆپێشانده‌رانی ئێران له‌شاره‌ جیاوازه‌كان، ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ خۆپێشاندان ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین داموده‌زگایی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یان سوتان دروشمه‌كانی ئه‌مشه‌ویشیان، مردن بۆ خامه‌نیی بوو”.

 

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاره‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌مشه‌و له‌ شاری ئاراك، خۆپێشانده‌ران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایی قایمقام و چه‌ندان ده‌زگایی تر حكومه‌ت و سوتاندوویانه‌”.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دروشمی خۆپێشاندان كه‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ده‌زگاكانی رژێمی ئێران، بروخێ بۆ حكومه‌تی ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌گوترێته‌وه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆكانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران پڕن له‌ كه‌سانی بریندار له‌خۆپێشانده‌ران، كه‌ به‌هۆی تووندوو تیژی هێزه‌كانی ئێران، بریندار بوونه‌”.

 

 

 

Back to top button