نووسه‌رێكی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی عه‌بادی پێی خرور بووه سه‌ركه‌وتنی و خیانه‌تی كه‌ركووك نیه، به‌ڵكو خزمه‌ته بهڵاشهكهی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتیه
د‌یڤید بۆلوك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فكری په‌یمانگای واشنتۆن بۆ كاروباری خواروی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رایگه‌یاندووه”، پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌ئاراسته‌ی هێوركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، پاڵپشتی دانووستاندنی نێوان ” به‌غدا و هه‌ولێر”یان كرد له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق”.
بۆلۆك هه‌روها له راپۆرته‌كه‌ی دا ده‌شنووسێـ” ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمان بوو، عه‌بادی گوێی به‌هیچ یه‌كێك له وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی نه‌دا، پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ كۆتایی هێنان به كیانی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان، كه ئامانجی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌مه هه‌م له شه‌ڕ شكه‌ستی هێنا، حكومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه له سێ شه‌ڕی گه‌وره دا شكه‌ستی هێنا، هه‌م له‌رووی سیاسیه‌وه، كه گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیان بۆ دا، شكه‌ستی پێهات به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره تاوه‌كو ئێستا، عه‌بادی هه‌ر درێژه‌ده‌ری ئه‌و فشارانهیهتی”.
د‌یڤید بۆلوك ده‌لێ خرور عه‌بادی له كه‌ركووكه‌وه نایه‌ت، چونكه كه‌ركووك پێویستی به خرور بوون نیه، هه‌موو دونیا ده‌زانێـت، ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركووك روویداوه، ئێران و قاسم سولێمانی بوون، كه له‌ناو یه‌كێتی دا گروپێكیان بۆ ئه‌و خیانه‌ته به‌كار هێنا و پاشه‌كشه‌یان به‌هێزی پێشمه‌رگه كردوو و سوپایی عێراق و حشدی شه‌عبی هاتنه ناو كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، خۆ عه‌بادی ده‌بێت ئه‌وه بزانێت ئه‌ی بۆ نه‌چووه، پردێ، ئه‌ی بۆ نه‌چووه پێشخابوور؟ چونكه پێشمه‌رگه گوتی نێیت، به‌ڵكو خروری عه‌بادی له بوونی ئه‌و خزمه‌ته بهڵاشهوه دێت، كه گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌شێكی له‌یه‌كێتی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له‌پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه هه‌موو دونیا شۆك بووه، به‌وه‌ی ئه‌و سێ حزبه تا ئه‌و راده‌یه دژی نه‌ته‌وه و كیانی هه‌رێمی كوردستانن، عه‌بادیش سود له‌و جه‌هاله‌ته‌ی كورد وه‌ر گرتووه، له خروری خۆی نایه‌ته خوارێ”.