له شاری سلێمانی سێ بۆمبی چێندراو له نزیك حزبێكی كوردستانی پۆچڵكرانه‌وه
دوێنێ شه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی 3بۆمبی چێندراویان له نزیك باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری سلێمانی پووچه‌ڵ كرده‌وه.”
له‌و باره‌وه (دارا مسته‌فا) به‌رپرسی ئه‌منی كه‌مپی زڕگوێز كه باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانی لێیه و ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، رایگه‌یاندوه.” كه بۆمبه‌كان له نزیك كه‌مپه‌كه‌وه دانراون و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، بۆمبێكیان ته‌قێندراونه‌ته‌وه و دوو بۆمبه‌كه‌ی تریش پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.”
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران،زیاتر گوتی.” كه ئیمه وه‌كو حزبمان كۆماری ئیسلامی ئێران به هۆكار ده‌زانین و ئه‌وان له پشت ئه‌و هه‌وڵه‌وه تۆمه‌تبارن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌وه‌ی پێشتریش چه‌ندین هه‌وڵی له‌و جۆره دراوه.”