وادهی دیاریكردنی ههڵبژاردنهكانی سهرۆكایهتی ههرێم و پهرلهمانی كوردستان دیاریدهكرێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی له هەرێمی کوردستان، وادەی تەواوبوونی کاری بژارکردنی تۆماری دەنگدەرانی ئاشکرا کرد.”
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای ژمارە چوار دەستی کردووە بە بژارکردنی ناوی تۆماری دەنگدەران، لهو بارهوه (شێروان زرار)، گوتەبێژیکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی له هەرێمی کوردستان، رایدهگهێنێت.” کە “تا ڕۆژی 11/1/2018، زۆربەی کارەکانی بژارکردنی ناوی تۆماری دەنگدەران تەواو دەبێت، ئهو كات ئێمە دەتوانین بە تەواوی ناوی ئاوارەکان، یان ئەوانەی کە ناویان ١٠٠% دووبارە بووەتەوە، بژار بکەین، بەڵام بۆ دەنگدەرانی تایبەت پێویستیمان بە هاوکاریی حکوومەت هەیە.”
گوتهبێژهكهی كۆمسیۆن ئهوهشی باسكرد.” كه کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ، پێشمەرگە و تەندروستی بە شێوەی تایبەت دەنگ دەدەن و بۆ ئەمەش کۆمسیۆن داوای لە سهرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، یارمەتیدەریان بێت.
زرار ئهوهشی نهشاردهوه ” كه تا ئێستا تەنیا وەزارەتی تەندروستیی تۆماری دەنگدەرانیان پێ داوین و چاوەڕێی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆین.”
ئهوهی شیاوی گوتن بێ.” بە پێی قسەکانی گوتەبێژی کۆمسیۆن بێ، (نێچیرڤان بارزانی) بەڵێنی پێ داون تا کۆتاییی ئەم هەفتەیە هەموو داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ بکات.
(شێروان زرار) له كۆتاییدا ئهوهشی دووپاتكردهوه.”كه جگه لەوە بڕیارە لە ڕۆژی ٧ تا ١٥ی مانگی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان سەرۆکایەتیی حکوومەت، پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بەڕێوە بچێت و تێیدا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکرێت.”